سەردێری پرسیار:حوکمی دانانی ئاھات لەگەڵ وتاری ئایینی ؟

بەرواری دانان :2018-10-21 کۆدی پرسیار:725

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئاهات ( واتە دەنگی خەمباری وەک مۆسیقا ) بخەیتە سەر وتاری ئاینی بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتری هەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا دەلێین دینی ئیسلام دینی خەمباری نییە بەردەوام خەمبار بیت وەک شیعە بیت لە خۆت بدەیت ، دەلێین :

(۱) ئەگەر موسیقایێکی خەمبار دابنێیت لەگەل وتاری ئاینی گومانی تێدا نییە حەڕامە ، کە چەندین بەلگە هاتوون موسیقا حەڕامە .

(۲) ئەگەر مرۆڤ دەنگێک دەربهێنیت چوواندن بێت بە مۆسیقا و لەگەل وتار دابنێت حەڕامە ، دەلێین خۆ چوواندن بە مۆسیقا و خراپە ئەویش حەڕامە ، چونکە عیبرەت بە ڕووکەش و کاریگەرییە ، بەلکو خۆ چوواندن بە موسیقا بە دەنگی مرۆڤ هەیە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیە و وای لێ هاتووە ئەندازیاری دەنگ جیای ناکاتەوە لە مۆسیقا ، هەروەها ئەم کردەوەیە سەر دەکێشیت بۆ ئەوەی لە گەل قورئانیش ئەم دەنگانە دابنرێت .

(۳) ئەگەر دەنگی ئاو یان هەوا یان شکانی شتێک یان بولبول یان ....لەگەل وتار دابنرێت ئەمانە دەلێن دروستن ، بەلام هەر ئایەتێک وتار خوێن بخوێنێ دەبێ دەنگ ئاو و هەوا دەنگی تر ڕابگیرێت ، کە ئەمەش باش نییە وتار پێویستی بە ڕازاندنەوە نییە .

دەلێین ئەوانەی ئەم کارە دەکەن گومانمان لە نییەت پاکی ئەوان نییە ، بەلام کارەکە پاک نییە و حەڕامە ، نییەتی پاک کاری خراپ پاک و باش ناکات ، شتێک حەرام بێت خوای گەورە بەرەکەتی تێ ناخات ، ڕاستە خەلک هەیە پێی کاریگەر دەبێت بەلام ڕێگاکە شەرعی نییە و ئەوەی بە حەڕام کاریگەر بێت پێی خۆش بێت ، دەبێت بیرو باوەڕی چۆن بێت؟!!!

بەھیچ جۆرێک دروست نییە مۆسیقا و دەنگی خۆ چوواندن بە مۆسیقا و دەنگی ئاو و هەواو هەر دەنگێکی تر لە گەل قورئان دابنرێت ، وە تاوانەکەی زۆر گەورەتر لە هی دانانی لەگەل وتاری ئایینی ، قورئان کاتێک دەخوێنرێ فەرمان کراوە گوێی بۆ بگری نەک دەنگی تری لە گەل دابنێی ، ئەم کردەوەیە پێچەوانەی بە گەورە دانانی قورئانە .

زانایان دەلێن نابێت مرۆڤ تەقلیدی دەنگی ئاژەل و کردەوەی ئاژەل بکات ، وەک دەنگی سەگ و گوێ درێژ و ئاژەلی تر .

ڕێزگرتنی قورئان لەوە دانییە لەبەری هەلسییەوە و ماچی بکەی و لە ناو پارچە قوماشێک دا دایپۆشی و لە شوێنێکی بەرز دایبنێیت ، بەلکو دەبێت کردەوەی پێ بکەی و بخوێنیتەوە و موسیقا و دەنگی تر لە گەلی داینەنێی ، چونکە ئەمە جۆرێکە لە بێ ڕێزی بەرامبەر بە قورئان .

ئەگەر بتەوێت کاریگەری لە خەلک بکەیت بە دانانی دەنگی مۆسیقا و چوواندن بە موسیقا ، ئێمە دەلێین گرینگترین شت ئەوە دڵت پاک بکەیت و ئیخلاست هەبێت ، وتارێک لە دڵ دەربچێت دەگات بە دڵ پێویست بە دانانی هیچ دەنگ لە گەلی ناکات ، بەلام ئەگەر لە دڵ دەرنەچێت موسیقا و گریان و هەزار شتی تر لەگەلی دابنێیت ناگات بە دل .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام