پرسیار // پاداشتی بانگەوازی کردن چییە بۆ لای خوا ؟
وەلام // زانایان دەلێن بانگەواز کردن بۆ خوا چەندین پاداشتی بۆی ھەیە لە دونیا و قیامەت :
(١) باشترین کردەوە بانگەوازی کردنە بۆ لای خوا ، وە کەس لەو کەسە باشتر نییە ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحاً وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ )) [ فصلت : 33 ] .
واتە : کێ ھەیە لەو کەسە باشتر بێت کە بانگەوازی تەنھا بۆ خوا دەکات و کردەوەی باش دەکات و دەلێت من لە موسلمانەکانم .
(٢) ھەروەھا بانگەوازی کردن پیشەی پێغەمبەران و پیاو چاکان بووە ، ئەمە بەسە بۆ فەخر و شانازی بانگخواز ، خوای گەورە فەرمانی بە پێغەمبەر کردووە بۆ بانگەوازی کردن ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ )) [ النحل: من الآية125 ]
واتە : ئەی پێغەمبەر و ئەی ئیمانداران ھەر بەژیرانە و نەرم و قسە خۆش و حیکمەت و ئامۆژگاری شیرین و جوان ، خەلک بۆ ڕێگای پەروەردگارت بانگ بکە ، وە بە چاکترین و باشترین شێوە قسە و گفتوگۆ لەگەڵ بکە .
(٣) باشی ئومەت و باشترینی ئومەت بەسەر ئومەتەکانی تر بە بانگەوازی کردنە بۆ خوا ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ )) [ آل عمران : ١١٠] .
واتە : ئێوە چاکترینی ئوممەت و کۆمەلن ، ھێنراونەتە سەر ئەم زەوییە بۆ سوود گەیاندن بە خەلک و ڕێنمایی کردنییان ، بۆیە فەرمان بە چاکە دەکەن و ڕێ لە کاری خراپە و شیرک دەگرن و باوەڕیشتان بە خوا ھەیە ، بەلام گەڵانی تر وەک ئێوە ئەم سیفەتەیان گشت تێدا نییە .
(٤) بانگخوازەکان بەلێنیان پێدراوە بە سەرکەوتن لە دونیا و قیامەت لە لایەم خوای گەورە ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ )) [ 104/آل عمران)
واتە : پێویستە ھەمیشە کۆمەڵ و دەستەیەک لەئێوە ھەبێت ئەی موسلمانان ، خەلک بانگ بکات بۆ ڕێی خێر و چاکە ، فەرمان بە چاکە بکەن و ڕێ لە خراپە بگرن ، ئەوانە سەرفراز و سەرکەوتوون .
(٥) بانگەوازی کردن ھۆکارە بۆ ڕەحمی خوای گەورە و نیعمەتەکانی ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ )) (التوبة/ 71)
واتە : پیاوان و ژنانی ئیماندار ھەموویان دۆست و خۆشەویست و یارمەتیدەری یەکن لە گشت خۆشی و ناخۆشیەکدا ، ھەردەم فەرمان بە چاکە دەکەن و ڕێگری لە خراپەش دەکەن ، نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن و ملکەچن بۆ فەرمانەکانی خوا و پەیامبەرەکەی ، بێ گومان خوا ئەوانە ھەر دەخاتە بە سۆز و بەزەیی خۆی ، چونکە بێ گومان خوا زۆر دەسەلاتدارە ، لە کارزان و کاربەجێ یە .
(٦) بانگەوازی کردن بۆ خوا پاداشتی چەند قاتە و پاداشتێکی بەردەوامی نەبڕاوە بۆی ھەیە ، بەلگە :
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک بانگەوازی بکات بۆ ھیدایەت و خێر و چاکە ، ئەوە پاداشتی بۆی ھەیە وەک ئەوەی شوێنی کەوتووە ، ھیچ لە پاداشتی کەم نابێتەوە . ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ