پرسیار // حوکمی کڕین و فرۆشتن کردن بە پشیلە ؟
وەلام // زانایان دەلێن پشیلە دوو جۆری ھەیە خۆمالی و کیوی ، جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە کڕین و فرۆشتی پشیلە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن دروستە پشیلەی خۆمالی کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت ، بەلام پشیلەی کیوی یان پشیلەیەک سوودی نەبێت ئەوە دروست نییە ، بەلگە :
(١) عن أبي هُرَيْرَةَ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قال : (( دَخَلَتْ امْرَأَةٌ النَّارَ مِنْ جَرَّاءِ هِرَّةٍ لَهَا ، أَوْ هِرٍّ ، رَبَطَتْهَا ؛ فَلَا هِيَ أَطْعَمَتْهَا ، وَلَا هِيَ أَرْسَلَتْهَا تُرَمْرِمُ مِنْ خَشَاشِ الْأَرْضِ حَتَّى مَاتَتْ هَزْلًا )) رواە مسلم (2619) .
لەم فەرموودەیە دەفەرمووێت : (( هرة لها )) ئەم لامە بۆ مولکە ، ئەسل لە لام بۆ مولکە و دروستە سوودی لێ وەربگریت و کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت .
(٢) عَنْ أَبِي الزُّبَيْرِ ، قَالَ : سَأَلْتُ جَابِرًا ، عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ وَالسِّنَّوْرِ ؟ قَالَ: (( زَجَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ ذَلِكَ )) رواە مسلم (1569) .
واتە : ئەبو زوبەیر دەلێت : پرسیارم لە جابر کرد سەبارەت قازانجی پشیلە ؟ فەرمووی : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە قازانجی پشیلە . ))
ئەم فەرموودەیە بەلگەیە بۆ پشلیەی کیوی یان پشیلەیەک سوودی نەبێت ، بەلام پشیلەیەک سوودی ھەیە مشک و حەشڕات و دووپشک و شتی تر دەکوژێت ئەوە دروستە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فرۆشتنی پشیلەی خۆمالی دروستە لای ئێمە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لای ئێمە ، ...... وە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، .... ئەوانەی ڕوخسەتیان داوە بۆ فرۆشتنی ابْنُ عَبَّاسٍ ، وَابْنُ سِيرِينَ ، والحكم ، وحمَّاد ، ومالك ، والثوري ، والشافعي ، وأحمد ، واسحق ، وَأَبُو حَنِيفَةَ وَسَائِرُ أَصْحَابِ الرَّأْيِ )) "المجموع شرح المهذب" (9/229).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر لەو پشیلانە بێت سوودی لێ وەربگریت و بیفرۆشیت ، ئەوە فرۆشتنی دروستە و قازانجی حەلالە .
ئەمە وتەی ئێمە و وتەی تێکڕای زانایانە ، ئیلا ئەوە نەبێت ابن منذر نقلی کردووە لە أَبِي هُرَيْرَةَ وَطَاوُسٍ وَمُجَاهِدٍ وَجَابِرِ بْنِ زَيْدٍ کە نابێت فرۆشتنی پێ بکەیت . )) "شرح صحيح مسلم" (10/233).
دووەم : ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە کڕین و فرۆشتن بە پشیلە بکەیت جا چ کیوی بێت یان خۆمالی بێت ، کە ئەمە وتەی جابر و ئەبوھریرە و طاوس و مجاھد و ظاھریەکان و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن قیمە ، بەلگە :
(١) عَنْ أَبِي الزُّبَيْرِ ، قَالَ : سَأَلْتُ جَابِرًا ، عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ وَالسِّنَّوْرِ ؟ قَالَ: (( زَجَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ ذَلِكَ )) رواە مسلم (1569) .
واتە : ئەبو زوبەیر دەلێت : پرسیارم لە جابر کرد سەبارەت قازانجی پشیلە ؟ فەرمووی : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە قازانجی پشیلە . ))
ئەم فەرموودەیە گشتی یە باسی ھەموو پشیلەیەکە چ کیوی بێت یان خۆمالی ، چ سوودی ھەبێت یان سوودی نەبێت .
زۆربەی زانایان سێ وەلامیان ھەیە بۆ ئەم فەرموودەیە :
(أ) دەلێن ئەم فەرموودەیە لاوازە .
(ب) مەبەست پێی پشیلەی کیوی یە نەک خۆمالی .
(ج) ئەم نەھی یە بۆ کەراھەتە نەک حەڕامی .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان ، ھەندێکیان دەلێن دروستە ، دەلێن فەرموودەکەی نەھی کردووە باسی پشیلەیەکە سوودی نەبێت ، چونکە زۆرینەی پشیلەکان بێ سوودن ، بەلام ئەگەر پشیلە پەروەردە کرابێت و سوودی لێ وەربگیرێت ، وتە بۆ فرۆشتنی دیارە چونکە سوودی تێدایە . )) "الشرح الممتع" (8/ 114).
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( لەگەڵ ئەمە دەلێین : بۆ دڵنیایی مرۆڤ باشتر وایە نەفرۆشێت ، بەلکو ئەگەر پشیلەی لەلا بوو و پێویستی پێی نەما و کەسێک داوای کرد ، ئەو کات با پێی بدات بێ ئەوەی قازانجی " پارەی " لێ وەربگرێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ٨٣
بەیھەقی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شوێن کەوتنی سونەت لەپێشترە ، ئەگەر شافعی گوێی لێ ببوایا لەو خەبەرەی کە ھاتووە ئەوا ئەویش ھەمان وتەی دەوت ان شاء الله )) السنن الصغیر ج٢ لاپەڕە ٢٧٨ .
پـــــووختــەی وەلامی زانایان :
(١) زۆربەی زانایان دەلێن نابێت پشیلەیەک بفرۆشیت ئەگەر کیوی بێت یان سوودی نەبێت .
(٢) زۆربەی زانایان دەلێن دروستە پشیلە بفرۆشیت ئەگەر خۆمالی بوو و سوودی ھەبوو ، بەلام بۆ دڵنیای ئەگەر نەفرۆشیت باشترە و لە جیاوازی ڕزگار دەبیت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ