سەردێری پرسیار:حوکمی بەخێو کردنی پشیلە ؟

بەرواری دانان :2018-10-22 کۆدی پرسیار:729

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە پشیلە بەخێو بکەم لە مالەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە پشیلە بەخێو بکەیت ، بەلگە :

عن عبد الله بن رافع، قال: قلت لأبي هريرة : لم كُنِّيت أبا هريرة ؟ قال : "كنت أرعى غنم أهلي، فكانت لي هريرة صغيرة ، فكنت أضعها بالليل في شجرة، فإذا كان النهار ذهبت بها معي، فلعبت بها ، فكنوني أبا هريرة". رواه الترمذي (3840) ، وحسنه الحافظ في الإصابة (13/30).

واتە : عبداللە بن رافع دەلێت : بە ئەبو ھورەیرەم وتم : بۆچی کونییەت باوکی پشیلەیە ؟ وتی : من شوانی مەڕ و مالات بووم و لەگەڵ مەڕ مالات دەردەچووم ، من پشیلەیەکی بچوووکم ھەبوو ، من شەو ئەو پشیلەیەم لەسەر دارێک دام دەنا ، کاتێک دەبووە ڕۆژ لەگەڵ خۆم دەبرد و یاریم لەگەڵ دەکرد ، کونییەم لێنرا بە باوکی پشیلە یان پشیلەوان .

ھەندێک زانا دەلێن لەبەر ئەوە پێی دەلێن باوکی پشیلە یان پشیلەوان ، چونکە بەردەوام لە خزمەت پێغەمبەردا بوو وەک چۆن پشیلە بەردەوام ھاتوو چۆ بەسەر مرۆڤ دا دەکات ئەویش بەھەمان شێوە .

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە دروستە و ڕێگەپێدراوە پشیلە بەخێو بکەیت و ڕابگریت . )) "الأوسط"  (10/27).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام