پرسیار // ئایا دروستە ئافرەتی موشریک بێجگە لە ئەھلی کتاب مارە بکەیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن نابێت پیاوی موسلمان ئافرەتی موشریک مارە بکات ، بەلکو ھەندێک زانایان یەک دەنگی زانایان لەسەر حەڕامی مارە کردنی ئافرەتی کافری بێجگە لە ئەھلی کتاب نقل دەکەن ، بەلگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تَنكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ )) [ البقرة : ٢٢١ ] .
واتە : ژنانی خوانەناس و ھاوبەش دانەر مارە مەکەن .
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ )) [ الممتحنة : ١٠ ] .
واتە : ئێوەش ژنە کافرەکان ڕامەگرن .
(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءَكُمْ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لَا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ )) [ الممتحنة : ١٠ ] .
واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ژنە ئیماندارەکان کە لە مەککەوە کۆچیان کرد بۆلای ئێوە لە مەدینە ، جا بۆ خۆتان تاقییان بکەنەوە ، بزانن ڕاست دەکەن لە بڕواکەیاندا ؟ لەبەر ئیسلام بوون ھاتوون ، یان لەبەر کەس و کاریان ھەلاتوون ، خواش زاناترە بە ئیمانەکەیان ، جا ئەگەر زانیتان باوەڕدارن و تەنھا لەبەر ئیسلام بوون ھاتوون ، مەیان گێڕنەوە بۆ لای مێردەکافر و بێ باوەڕەکان ، چونکە ئەو ژنانە حەلال نین بۆ ئەو پیاوە کافرانە ، وە ئێوەش حەلال نین بۆ ئەوان .
ئەم ئایەتانە بەلگەن کە نابێت ئافرەتی موشریک مارە بکەیت ئیلا ئەھلی کتاب نەبێت " واتە : گاور و جوولەکە " ، چونکە بەلگە ھاتووە ڕێگەی داوە بۆ مارەکردنی ، بەلام بۆ موشریک ھیچ بەلگە نەھاتوون ، کەواتە ئایەتەکان لەسەری مانای خۆیان و وەک ئەھلی کتاب نین .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنْ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنْ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ )) [ المائدة : ] .
واتە : خواردن و سەربڕاوی ئەھلی کتاب بۆ ئێوە حەلالە ، وە ژنانی ئیماندار و داوێن پاک و ئازادیشتان بۆ حەلالە ، ھەروەھا ئەو ژنانە داوێن پاکانەش کە لە پێش ئێوە کتێب و نامەیان پێدراوە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕوخسەت دراوە بۆ ئافرەتی ئەھلی کتاب بەلام بێجگە لە ئەھلی کتاب لەسەر عمومی خۆی ماوە ، ....
ھەموو کافرەکانی تر بێجگە لە ئەھلی کتاب ، وەک ئەوانەی پەیکەر و بەرد و دار و ئاژەڵ دەپەرستن ، جیاوازی نییە لە نێوان زانایان سەبارەت بە حەڕامی ئافرەتی موشریک و کوژراوەی دەستیان. )) "المغني" (9/548) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەڕامە لەسەر ئیماندار ژن مارە کردنی موشریکەکان ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلَا تَنكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ " بێجگە لە ئەھلی کتاب نەبێت لە جوولەکە و گاورەکان کە دروستە مارەیان بکەیت ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنْ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنْ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ " )) تفسیر ابن عثیمین ج٣ لاپەڕە ٣٧
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەواج لەگەڵ ئافرەتی کافر بێجگە لە ئەھلی کتاب دروست نییە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " لَا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ " )) "مجموع فتاوى ابن باز" (21/76) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( دروستە بۆ موسلمان ئافرەتی موسلمان و ئەھلی کتابی مارە بکات ، دروست نییە زەواج لەگەڵ ئافرەتی تری ئایینەکانی تر بکات . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (18/275) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ