سەردێری پرسیار:حوکمی فرۆشتنی سەگ ؟

بەرواری دانان :2018-10-23 کۆدی پرسیار:731

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە سەگ بفرۆشیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە فرۆشتنی سەگ ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن حەڕامە سەگ بفرۆشیت ، جا سەگی فێرکراو بێت یان سەگی تر ، یان سەگێک بێت ڕوخسەت درابێت بۆ ڕاگرتنی ھەموویان حەڕامن .

دووەم : ھەندێک زانا دەلێن دروستە ھەموو جۆرە سەگێک بفرۆشیت ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفەیە ، وە وتەی ھەیە دەلێت سەگی دڕندە نابێت بفرۆشیت ، ئەوەی دروست بێت بفرۆشیت ئەو سەگەیە کە بۆ ڕاو یان سوودی تری تێدایە ، بەلگە :

(١) عن جابر أن النبی صلی اللە علیە وسلم نھی عن ثمن الکلب والسنور إلا کلب صید ، أخرجە النسائی .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە قازانجی سەگ و پشیلە ئیلا سەگی ڕاو نەبێت .

(٢) دروستە سوود لە سەگ وەربگریت ، وە نقل دەبێت بۆ کەسێک بە میرات و وەسیەت و بەخشین بە ھەدیە ، کەواتە دروستە بفرۆشیت وەک گوێ درێژ و ئەسپ .

سێیەم : دروست نییە بفرۆشیت ، بەلام واجبە پارە بدات ئەگەر سەگێک تیا بچێت ، ئەمە وتەی ئیمام مالکە ، وە وتەی ھەیە دەلێت دروستە ، وە وتەی ھەیە دەلێت دروست نییە ، دەلێت نابێت پارە بدات ئەگەر تیا بچێت .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دروست نییە سەگ بفرۆشیت ، بەلگە :

(١) عن أَبِي جُحَيْفَةَ رضي الله عنه قَالَ : (( نَهَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ . )) رواە البخاري (1944) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە قازانجی سەگ .

(٢) عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ : (( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ ، وَإِنْ جَاءَ يَطْلُبُ ثَمَنَ الْكَلْبِ فَامْلأْ كَفَّهُ تُرَابًا )) رواە أبو داود (3021) ، قال الحافظ : إسناده صحيح . وصححه الألباني في صحيح أبي داود .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە قازانجی سەگ ، ئەگەر یەکێک ھاتە لات داوای قازانجی سەگی کرد دەستی پڕ خۆڵ بکە .

(٣) ئەو ڕوایەتەی ھاتووە ئیلا سەگی ڕاو نەبێت کە دروستە بفرۆشیت ، زانایان دەلێن لاوازە .

(٤) ھەر شتێک ڕێگە پێدراو بێت بۆ سوود لێ وەرگرتن نابێتە بەلگە کە دروستە کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت ، چونکە بابەتی سوود لێ وەرگرتن بەرفراونترە لە بابەتی کڕین و فرۆشتن .

(٥) قیاس کردن لەسەر گوێ درێژ و ئەسپ لێک جیاوازن ، چونکە قیاسی سەگ لەسەر بەراز نزیکترە لە گوێ درێژ و ئەسپ ، ھەروەک ابن قیم لە زاد المعاد ج٥ لاپەڕە ٧٧٢ باس دەکات .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فرۆشتی سەگ باطلە . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (19/39) .

زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( حەلال نییە فرۆشتنی سەگ ، قازانجی حەلال نییە ، جا چ سەگی پاسەوانی بێت یان ڕاو و سەگی تر ، لەبەر فەرموودەی أبو مسعود عقبة بن عمرو رضي الله عنه قال : "نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن ثمن الكلب ومهر البغي وحلوان الكاهن " متفق على صحته )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (13/36) .

زانایان دەلێن ئەگەر کەسێک پێویستی بە سەگ بوو کەس نەبوو پێی بدات بە بەلاش ، ئەوە دروستە بۆی بکڕێت و تاوانبار نابێت .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ناچار بوو و پێویستی بە سەگ ھەبوو و کەس نەبوو پێی بدات ئیلا بە فرۆشتن ، ئەوە بۆ کڕیار حەلالە و بۆ فرۆشیار حەڕامە ، ..... )) "المحلى" (7/493) .

پوختەی وەلامی زانایان :

(١) زۆربەی زانایان دەلێن حەڕامە سەگ بفرۆشیت جا چ سەگێک بێت ڕێگە داربێت بۆ سوود لێ وەرگرتنی یان ھەر سەگێکی تر ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .

(٢) ئەگەر کەسێک پێویستی بە سەگ بوو کەس نەبوو پێی بدات بە بەلاش ، ئەوە دروستە بۆی بکڕێت و تاوانبار نابێت ، بەلکو فرۆشیار تاوانبار دەبێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام