سەردێری پرسیار: حوکمی بەخێو کردنی سەگ ؟

بەرواری دانان: 2018-10-23 کۆدی پرسیار: 732

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە سەگ بەخێو بکەیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروست نییە سەگ بەخێو بکەیت ئیلا ئەگەر پێویستی پێی ھەبێت بۆ ڕاو و پاسەوانی مەڕ و مالات و بۆ کشتوکاڵ ، بەلگە :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَنْ أَمْسَكَ كَلْبًا فَإِنَّهُ يَنْقُصُ كُلَّ يَوْمٍ مِنْ عَمَلِهِ قِيرَاطٌ إِلا كَلْبَ حَرْثٍ أَوْ مَاشِيَةٍ )) رواە البخاري (2145) .

واتە : ھەر کەسێک سەگ بەخێو بکات ھەموو ڕۆژێک لە کردەوەی یەک قیراط پاداشتی کەم دەبێتەوە ئیلا سەگی کشتوکال و شوانی نەبێت .

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ )) رواە مسلم (2974) .

واتە : ھەر کەسێک سەگ بەخێو بکات ، سەگی ڕاو و شوانی و کشتوکاڵ نەبێت ، ئەوا ھەموو ڕۆژێک دوو قیراط پاداشتی کەم دەبێتەوە .

سەبارەت بەم دوو فەموودەیە یەکێکیان دەلێت یەک قیراط كەم دەبێت ، ئەوی تر دەلێت دوو قیراط ، زانایان دوو وتەیان ھەیە بۆ ئەم دوو فەرموودەیە :

(١) ھەندێک زانا دەلێن دوو قیراط بە گوێرەی ئازار و خراپی سەگەکەیە ، یەک قیراط باسی ئەو سەگە کە ئازاری کەمتر بێت .

(٢) ھەندێک زانای تر دەلێن سەرەتا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی یەک قیراط پاداشت کەم دەبێتەوە ، پاشان فەرمووی دوو و سزای زیاتر کرد بۆ ئەوەی خۆمان لێ بەدوور بگرین .

عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( إِنَّ الْمَلائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتًا فِيهِ كَلْبٌ وَلا صُورَةٌ )) رواە ابن ماجه (3640) ، صححه اٍلألباني في صحيح ابن ماجه .

واتە : فریشتەی ڕەحمەت ناچنە مالێک سەگ و وێنەی تێدا بێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە بەخێو کردنی سەگ حەڕامە و لە تاوانە گەورەکان ، چونکە ئەوەی سەگ ڕادەگرێت بێجگە لەو حالەتانەی شەرع ڕێگەی داوە ئەوە ھەموو ڕۆژێک دوو قیراط پاداشتی کەم دەبێتەوە ، ..... )) شرح رياض الصالحين" (4/241) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام