سەردێری پرسیار:حوکمی قۆل ھەلکردنەوە لەناو نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-10-25 کۆدی پرسیار:739

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قۆل ھەلبکەیتەوە کاتی نوێژ کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە قۆڵ ھەلبکەیتەوە و وە قاچەکانیش ھەڵبکەیتەوە ، جا چ لەناو نوێژ بیت یان دەرەوەی نوێژ ، بەلگە :

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( أُمِرْتُ أَنْ أَسْجُدَ عَلَى سَبْعَةِ أَعْظُمٍ ، وَلَا أَكُفَّ ثَوْبًا وَلَا شَعْرًا )) رواه البخاري (816) ومسلم (490) .

واتە : فەرمانم پێکراوە سوجدە ببەم لەسەر حەوت ئەندام ، وە جلی خۆم ھەلنەدەمەوە و قژی خۆم کۆ نەکەمەوە .

کف الثوب : واتە کۆ کردنەوە جل و بەرگ بۆ ئەوەی نەکەوێتە سەر زەوی کاتی سوجدە بردن .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە ، جا چ لەناو نوێژ بێت یان پێش ئەوەی بچێتە ناو نوێژ " واتە : دەرەوەی نوێژ " ، ھەموویان یەک دەنگن کە نوێژی بەتاڵ نابێت ، بەلام ابن منذر لە حەسەن نقل دەکات کە واجبە نوێژ بکاتەوە ، وتراوە حیکمەت لەم کردەوەیە ئەوە ئەگەر جل و بەرگی ھەلبداتەوە وەک خۆ بە گەورە زانەکانە . )) فتح الباری

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ھەلبداتەوە لەبەر نوێژ ئەوە داخلی وتەی پێغەمبەر دەبێت : " أمرت أن أسجد على سبعة أعظم، ولا أكف ثوباً ولا شعراً " ئەگەر ھەلیدابێتەوە بۆ ئیش و کار پێش ئەوەی بچێتە ناو نوێژ یان ھەلیدابێتەوە لەبەر عەرەق یان شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە ، ئەوە مەکروھ نییە .

بەلام ئەگەر ھەڵ بداتەوە لەبەر ئەوەی درێژە ، دەبێت کورت بکاتەوە بۆ ئەوەی داخلی خۆ بەگەورە دانان نەبیت . )) مجموع فتاوى ورسائل الشيخ محمد صالح العثيمين - المجلد الثالث عشر - كتاب مكروهات الصلاة .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام