سەردێری پرسیار:حوکمی ھەست کردن بە نقل بوونی مەنی و خۆشۆردن ؟

بەرواری دانان :2018-10-25 کۆدی پرسیار:740

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر کەسێک ھەست بە نقل بوونی مەنی بکات بەلام ڕێگری لێ بکات ، ئایا خۆشۆردن لەسەری واجب دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ھەست کردن بە نقل بوونی مەنی دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر جووت بوون بکات و ھەست بە نقل بوونی مەنی بکات ، پاشان ڕێگری بکات لە دەرچوونی مەنی ئەوا خۆشۆردن واجب دەبێت ، چونکە بە داخلی بوونی زەکەر بۆ ناو فەرج خۆشۆردن واجب دەبێت ئەگەر چی مەنیش دەرنەچێت ، بەلگە :

(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إذا التقى الختانان وغابت الحشفة فقد وجب الغسل ، أنزل أو لم يُنزل )) حسنه الألباني في صحيح الجامع .

واتە : ئەگەر زەکەر و فەرج بە یەک گەیشتن ، وە داخل بوو خۆ شۆردن واجب دەبێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر جووت بوون نەکات و ھەست بە نقل بوونی مەنی بکات ، پاشان ڕێگری بکات لە دەرچوونی مەنی ئەوا خۆشۆردن واجب نابێت لەسەری ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە و وتەی ڕاستە ، بەلگە :

(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خۆشۆردنی پەیوەست کردووە بە بینینی ئاو و دەرچوونی ئاو .

(٢) قیاس دەکەن لەسەر ھەست کردن بە بێ نوێژی تر ، وەک ئەوەی ھەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر کەسێک ھەست بە ھەوا بکات بەلام دەرنەچێت ئەوا دەست نوێژی ناشکێت ، مەنیش بەھەمان شێوە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ھەست بە نقل بوونی مەنی بکەیت و زەکەر بگریت ، مەنی دەرنەچێت ئەوا خۆ شۆردنی لەسەر نییە ، ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە . )) المغني ج١ لاپەڕە ١٢٨

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت ماچ بکەیت و ھەست بە نقل بوونی مەنی بکەیت و زەکەرت بگریت و ھیچ مەنی دەرنەچێت ، وە ھیچ زانستی نەبێت بە دەرچوونی مەنی دوای ئەمە ، ئەوا خۆ شۆردنی لەسەر نییە لای ئێمە و تێکڕای زانایان ئیلا ئیمام ئەحمەد نەبێت ، ... )) المجموع ج٢ لاپەڕە ١٥٩

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام