پرسیار // من قوتابیم ئایا دروستە ئێمە سەردانی کەنیسە بکەین لەگەڵ مامۆستاکەمان ؟
وەلام // زانایان دەلێن باش نییە بچیتە کەنیسە ئەگەر وێنەی تێدا بێت ، بەلگە :
قَالَ عُمَرُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : (( إِنَّا لاَ نَدْخُلُ كَنَائِسَكُمْ مِنْ أَجْلِ التَّمَاثِيلِ الَّتِي فِيهَا الصُّوَرُ )) رواه البخاري .
واتە : عومەر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : ئێمە ناچینە ناو کەنیسەکانیان لەبەر پەیکەر و وێنە .
أسلم مولى عمر قال : " لما قدم عمر الشام صنع له رجل من النصارى طعاما وكان من عظمائهم ، وقال : أحب أن تجيئني وتكرمني ، فقال له عمر : إنا لا ندخل كنائسكم من أجل الصور التي فيها ؛ يعني التماثيل "
شیخ ئەلبانی ڕەحـمەتی خوای لێ بێت دەفەرووێت : (( بزانە وتەی عومەر ڕوون و ئاشکرایە لەسەر ھەڵەی ھەندێک ئەو مامۆستایانەی ئامادەی ئە کەنیسانە دەبن کە پڕ پەیکەر و وێنەن ، وەلامیان دەدەنەوە لەبەر ئارەزووی ھەندێک کاربەدەست یان کەسانی تر . )) " آداب الزفاف " (ص 165) .
کەواتە زانایان دەلێن باش نییە بچیتە کەنیسە ئەگەر وێنەی تێدا بێت ، وە ئەگەر چوونی زیانی ھەبێت و شتی خراپی بەدوای بێت ئەوە حەڕامە ، بەلام ئەگەر بچێتە کەنیسە بۆ بانگەوازی کردن دروستە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ