سەردێری پرسیار:حوکمی میرات لەیەکتر وەرگرتن لەنێوان موسلمان و دووڕوو ؟

بەرواری دانان :2018-10-26 کۆدی پرسیار:745

پرسیار:

پرسیار // ئایا دووڕوو میرات وەردەگرێت لە موسلمان ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دووڕوو دوو جۆرە :

یەکەم : کەسێک دووڕووی خۆی ئاشکرا دەکات ، ئەمەیان کافرە و نابێت میرات لە موسلمان وەربگرێت و وە نابێت موسلمانیش میراتی لێ وەربگرێت .

دووەم : کەسێک دووڕووە بەلام دووڕووی خۆی ئاشکرا ناکات ، ئەمەیان مامەلەی موسلمانی لەگەڵ دەکەیت و میرات لەیەکتر وەردەگرن .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوی لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەلێن بێجگە لە دووڕوو نەبێت ، چونکە میراتن ھەیە لە نێوان ئەوان و ئیمانداران ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مامەلەی موسلمانی لەگەڵ کردووە لە ڕووکەش دا ، ئەم استثناء ڕاستە ئەگەر نیفاقی نەزانرێت ، بەلام ئەگەر نیفاقی زانرا و بەوە بەناو بانگ بوو و ئاشکرای کرد ئەوە کافرە ، کافر میرات لە موسلمان وەرناگرێت و موسلمانیش میرات لە کافر وەرناگرێت ، بەلام ئەگەر نیفاقی ئاشکرا نەکرد ، ئەوە میرات وەرگرتن لەنێوان ئەو و نزیکەکانی کە موسلمانن دروستە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مامەلەی موسلمانی لەگەڵ دووڕووی کردووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٠ لاپەڕە ٤٣٥

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام