پرسیار // ئایا ئەگەر دەمە قالە کەوتە نێوان ژن و پیاو ، ئافرەت بلێت نەک جارێک و دوو بەلکو سەد جار تەلاقم بدە ، ئایا تەلاق دەکەوێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن تەلاق بەدەست پیاوە و تەلاق بە وتەی پیاو دەکەوێت نەک وتەی ئافرەت ، ھەروەھا حەڕامە لەسەر ئافرەت داوای تەلاقیش بکات لە پیاو بێ عوزر ، ئیلا ئەگەر ھۆکار ھەبێت یان عوزری ھەبێت دەتوانێ داوای تەلاق لە پیاوی خۆی بکات .
عَنْ ثَوْبَانَ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَهَا طَلاقًا فِي غَيْرِ مَا بَأْسٍ فَحَرَامٌ عَلَيْهَا رَائِحَةُ الْجَنَّة )) أبو داود (2226) والترمذي (1187) وابن ماجه (2055) ، صححه الألباني في صحيح أبي داود .
واتە : ھەر ئافرەتێک داوای تەلاق لە پیاوی خۆی بکات لەسەر شتێک ھیچ نەبێت " واتە بێ عوزر " ، بۆنی بەھەشت لەسەری حەڕامە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەمووێت : (( ئافرەت ئەگەر زولم لێکراو بێت یان زولم و تەعدای لێ بکرێت ئەوە عوزری ھەیە بۆ داوا کردنی تەلاق ، بەلام ئەگەر داوای تەلاق بکات بێ عوزر ئەوە دروست نییە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " أيما امرأة سألت الطلاق من غير ما بأس لم ترح رائحة الجنة " داوا کردنی تەلاق بێ علەتی شەرعی دروست نییە ، واجبە لەسەری ئارام بگرێت و داوای پاداشت لە خوا بکات و داوای تەلاق نەکات . )) مجموعە الفتاوی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ