سەردێری پرسیار:حوکمی ھەدیە دان بە کەسێک بۆ دامەزراندنی ؟

بەرواری دانان :2018-10-28 کۆدی پرسیار:750

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ھەدیە بدەم بە کەسێک یان پارە بۆ ئەوەی واستە بۆم بکات لە حکومەت بۆ دامەزراندن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دامەزراندن لە حکومەت مافی ھەموو خەلکە و ھەموو تێیدا ھاوبەشن ، دەبێت خەلک دابمەزرێندرێت بە گوێرەی لێھاتوو و شارەزایی و گونجان لەگەڵ ئەو پیشەیە ، بێ ئەوەی بەرتیل بدرێت و وەربگیرێت .

زانایان دەلێن دروستە کەسێک بکەیت بە واستە و واستەت بۆ بکات بەلام بە دوو مەرج :

یەکەم : تۆ شیاوی ئەو پیشەیە بێت .

دووەم : دامەزراندنەکەت نەبێتە ھۆی تەعەدا و ماف خواردنی کەسێکی تر .

سەبارەت بە ھەدییە دان بە کەسێک واستەت بۆ دەکات دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر ئەو کەسەی واستە دەکات خۆی بەرپرسی خەلک دیار کردن بێت بۆ دامەزراندن ، ئەوا حەڕامە ھەدیە وەربگرێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر ئەو کەسەی واستە دەکات خۆی بەرپرسی خەلک دیار کردن نەبێت بۆ دامەزراندن ، ھەوڵ بدات و ماندوو بێت بۆ دامەزراندنی ، ئەوا دروستە ھەدیە پێی بدەیت چونکە چاکەی لەگەڵ تۆی کردووە ، وە دروستە ئەویش ھەدیە وەربگرێت ، بەلام ئەگەر دەرگا ببێتەوە بۆ شتی خراپ باشترا وایە ھەدیە نەدرێت و ئەوەی واستەش دەکات بۆ مافی خەلک با تەنھا بۆ خوا بکات و ھەدیە وەرنەگرێت ، چونکە ئەو زیاتر ڕۆلی ھەیە لە ھەدیە وەرگرتن و ڕەت کردنەوە .

سەبارەت بە کەرتی تایبەتیش ھەمان شت ، کەسێک پیشەی خەلک دامەزراندنە لە کۆمپانیا ، نابێت پیشەکەی خۆی بەکار بھێنی بۆ بەرتیل وەرگرتن چونکە مووچەی خۆی ھەیە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەرتیل دان بۆ ئەوەی مرۆڤ بگات بە مافی خۆی ، وەک ئەوەی مرۆڤ ناتوانێت بگات بە حەقی خۆی ئیلا بە ھەندێک مال نەبێت ، ئەوە بەرتیل حەڕام دەبێت لەسەر ئەو کەسەی وەردەگرێت ، وە حەڕام نییە لەسەر ئەو کەسەی دەدات ، چونکە ئەوەی پێ دەدات بۆ ئەوە دەدات تاکو بگات بە مافی خۆی ، بەلام ئەوەی وەردەگرێت تاوانبارە چونکە مالێکی وەرگرتووە شایستەی ئەو نییە . )) "فتاوى إسلامية" (4/302) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام