سەردێری پرسیار:حوکمی مارە کردنی ژن بۆ کوڕێک باڵغ نەبووە ؟

بەرواری دانان :2018-10-29 کۆدی پرسیار:754

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ژن لە کوڕ مارە بکەیت ھێشتا بالغ نەبووە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە ژن بۆ کوڕ مارەی بکەیت بالغ نەبوو بێت ، ھەروەک چۆن دروستە کچ بەشوو بدەیت ئەگەر چی بالغیش نەبوو بێت ، بەلکو ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە بەلام دەبێت مصلەحەتی تێدا بێت .

ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە بۆ باوک دروستە کچی بچووکی خۆی بەشوو بدات بێ ئەوەی پرسی پێ بکات ، لەبەر مارە کردنی عائیشە بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کە تەمەنی شەش ساڵ بوو . )) "التمهيد" (19 /98) .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کچی بچووک باوک دەتوانێت بەشووی بدات هەموو زانایان یەک دەنگن ، ئیلا وتەیێکی شاز نەبێت .)) فتح الباری ج۹ لاپەڕە ۲۳۹

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت نابێت کەس بە شووی بدات ئیلا بەویستی ئەو نەبێت هەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە ، ئەگەر ئافرەت پێی نەخۆش بێت نابێت زۆری لێ بکرێت بۆ شوو کردن ئیلا کچی بچووک نەبێت دروستە باوکی بەشووی بدات وە ئیزنی وەرنەگرێت )) مجموعە فتاوی ابن تیمیە ج۳۲ لاپەڕە ۳۹ـــ٤۰

هەروەها زانایان دەلێن کچ لەو تەمەنە بەشوو دەدرێت ئەگەر مەسلەحەتی " سوود " تێدا بوو ، سونەت وایە بەشوو نەدرێت لەو تەمەنە ئیلا ئەگەر سوودی هەبێت .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بزانە شافعی و هاوەلانی دەلێن : سونەتە باوک و باپیر کچ بەشوو نەدەن هەتا بالغ دەبن و پرسیان پێ دەکرێ بۆ ئەوەی تووشی ئەوە نەبن پێیان ناخۆشی بێت ، وە ئەوەی ئەوان وتویانە پێچەوانەی فەرموودەی عائشە نییە ، چونکە مەبەستیان لە بەشوو نەدانی پێش بالغ بوون ئەوەیە کە سوودی ڕوون و ئاشکرایی نەبێت ، ......)) شرح مسلم ج۹ لاپەڕە ۲۰٦

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : کچ ئەگەر نۆ ساڵی تەواو کردبێت مەرج ڕازی بوونی وەربگیرێت ، دەلێت ئەمە وتەی ابن تیمییەشە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆ باوک دروستە ژن بۆ کوڕی بھێنێت لە حالەتێک ئەگەر مناڵ پێویستی بە چاودێری ھەبوو ، حاکم لێی مارە دەکات نەک وەلییەکانی ، مناڵ ئەگەر پیویستی بە ژن ھەبێت ، ئەگەر پێوسیتی بە ئافرەتێک ھەبێت بۆ خزمەت کردنی و ڕێک خستنی و شووشتنی جل و بەرگ و فەرش و شتی تری ھاو شێوەی ئەمانە ، ئەوا حاکم لێی مارە دەکات . )) الشرح الممتع ج٥ لاپەڕە ١٤٨ ، دار ابن ھیثم .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام