سەردێری پرسیار:ئەگەر باوکی کچ مرد بێت کێ دەبێتە وەلی کچ بۆ بەشوو دانی ؟

بەرواری دانان :2018-10-29 کۆدی پرسیار:755

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر باوکی کچ مرد بێت کێ دەبێتە وەلی کچ بۆ بەشوو دانی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // سەرەتا زۆربەی زانایان دەلێن نابێت کچ شوو بکات بێ وەلی ، یەکێکە لە مەرجەکانی دروستی زەواج وەلی یە ، بەلگە :

(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا نكاح إلا بولي ) رواه أبو داود (2085) والترمذي (1101) وصححه الألباني في صحيح الترمذي .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نیکاح دروست نییە بێ وەلی ، ئافرەت ناتوانێت ببێتە خاوەنی ئەوە کە نەفسی خۆی بەشوو بدات یان ئافرەتی تر بەشوو بدات ، .... )) "المغني" (7/5) .

زانایان دەلێن ئەگەر باوک مرد بێت ئەوا باپیر دەبێتە وەلی بۆ بەشوو دانی ئافرەت ، ئەگەر باپیریش مرد بێت ئەوا برا دەبێتە وەلی ئافرەت بۆ بەشوو دانی ئەگەر چی لە ئافرەت بچووکتریش بێت .

زانایان اللجنة الدائمة دەلێن : (( عەقدی نیکاحی ئافرەت دەخرێتە ئەستۆی پیاوێکی مکلفی ئاقل "ڕەشید بێت " ، ئەگەر کەس نەبوو دەخرێتە دەست قازی ، چونکە کاربەدەست وەلی یە بۆ کەسێک وەلی نەبێت ، قازی جێگرەکەیەتی ، مکلف وەک ھاتنە خوارەوەی مەنی بە شەھوەت جا چ بە ئیحتلام بێت یان بێ ئیحتلام ، یان بە ھاتنی مووی خوارەوە ، یان تەواو کردنی پازدە ساڵ ، ڕەشید ئەوەیە کە بتوانێت تصرف بکات .... )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (18/147) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام