پرسیار // حوکمی جنێو دان بە ھاوەڵان ؟
وەڵام // زانایان دەلێن جنێو دان بە ھاوەڵان ئەم پێنج حالەتەیە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر جنێو بە ھەندێک ھاوەڵان بدات و طعن لە دین "واتە دینداری یەکەی " و عەدالەتی بدات ، ئەگەر ئەو ھاوەڵانە لەوانە بن کە بە متواتری دەق لەسەر فەزل و باشی یەکانی ھاتبێت ، ئەوە کوفر و نیفاق و سنور بەزاندنە ، وە ئەو زانایانەی دەلێن کافر نابێت ھەموویان یەک دەنگن کە دەبێت سزا بدرێت تەمبێ بکرێت ، نابێت چاوپۆشی لێی بکرێت و عەفو بکرێت بە ھیچ شێوەیەک .
حالەتی دووەم : ئەگەر جنێو بە ھەندێک ھاوەڵان بدات و طعن لە دین و عەدالەتی بدات ، ئەگەر ئەو ھاوەڵانە لەوانە نەبوون کە بە متواتری دەق لەسەر فەزل و باشی یەکانی ھاتبێت ، زۆربەی زانایان دەلێن کوفر نییە .
محمدی بن عبدالوھاب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئەو ھاوەڵە لەوانە نەبوو کە بە متواتری دەق نقل کرا بێت بۆ فەزل و باشییەکەی ، ئەوەی دیار بێت جنێو پێدانی فاسقی یە ، ئیلا ئەگەر جنێو پێی بدات لەبەر ئەوەی ھاوەڵی پێغەمبەری خوای کردووە ، ئەوە کوفرە . ))
حالەتی سێیەم : ئەگەر کەسێک جنێو بە ھەندێک ھاوەڵان بدات بە حەلالی بزانێت ، ئەوە کوفرە ، چونکە حەلال کردنی ھەر حەڕامێک و حەڕام کردنی ھەر حەلالێک بێ بەلگە و شوێن ھەواو ئارەزوو کەوتن کوفرە .
حالەتی چوارەم : کەسێک جێو بە ھەندێک یان ھەموو ھاوەڵانی پێغەمبەر دەدات ، لەبەر ئەوەی ھاوەڵایەتی پێغەمبەریان کردووە ، ئەمە کوفرە .
حالەتی پێنجەم : ئەگەر کەسێک جنێو بە ھەندێک ھاوەڵان بدات و طعن لە دین و عەدالەتی نادات ، وەک ئەوەی وەسفی بکات بە ترسنۆک و بەخیل و کەم زانست و کەم زوھد ، ئەمەیان کوفر نییە بەلام دەبێت سزا بدرێت و تەمبێ بکرێت .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام ئەگەر جێویان پێ بدات لە دین و عەدالەتی نەبێت ، وەک وەسف کردنی ھەندێکیان بە بەخیلی و ترسنۆکی و کەم زانستی و کەم زوھد ، .... ھتد ، ئەوە شایستەی سزا دان و تەمبێ کردنە ، حوکمی نادەین بە کوفر بەسەری ، .... )) "الصارم المسلول" لاپەڕە ٥٨٦ ـ ٥٨٧
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ