سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسە چییە دەڵێت : من جوولەکەم یان کافرم ؟

بەرواری دانان :2018-10-30 کۆدی پرسیار:758

پرسیار:

پرسیار // حوکمی ئەو کەسە چییە دەڵێت : من جوولەکەم یان کافرم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەلێن ھەر موسلمانێک بلێت من گاورم یان جوولەکەم یان کافرم ، ئەوە بە ھەڵگەڕانەوە لە دین حساب دەکرێت و کافر دەبێت .

زانایان دەلێن ئەگەر ئەم وشەیە بلێت بە ویستی خۆی و ئاگای لەخۆ بێت و زۆری لێ نەکرا بێت و شارەزا بێت ، ئەوا کوفرە و کافر دەبێت ، بەلام ئەگەر لە حالەتی تۆڕە بوون دا بێت بە جۆرێک ئاگای لەخۆ نەبێت چی وتووە ئەوە کافر نابێت ، چونکە ئاگای لە خۆ نەبووە ، بەلام ئەگەر تۆڕە بوونێک بێت ئاگای لەخۆ ھەبێت و ئەم وتەیە بلێت ئەوە کوفرە و کافر بوونە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر وتەیەک بلێت لە ئیسلام دەربچێت ، وەک ئەوەی بلێت : جوولەکەم یان گاورم یان مەجووسی یان بەریم لە ئیسلام یان قورئان یان پێغەمبەر ئەوە کافری ھەڵگەڕاوەیە ، قسەی ئەو وەردەگرین لەسەری حساب دەکرێت . )) "الشرح الممتع" (6/279) .

ئەم وشەیە کوفرە و لەدین دەرچوونە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نالێین ھەموو کەسێک ئەمە بلێت کافرە ، چونکە کافر کردن مەرج و ڕێگری ھەیە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت پێش ئەوەی حوکم بەسەر موسلمان بدەیت بە کوفر سەیری دوو شت بکەیت :

یەکەم : بەلگەی قورئان و سونەت ھاتبێت لەسەر کوفری ئەو وتە یان ئەو کردەوەیە .

دووەم : جێ بەجێ کردنی حوکمەکە لەسەر کەسێکی دیاری کراو یان بکەری دیاری کراو ، بەجۆرێک مەرجەکانی تەکفیر ھاتبێتە دی و ڕێگرەکانی تەکفیر لاچوو بێت .

گرینگترین مەرجی کافر کردن :

دەبێت شارەزا بێت بەو وتەیە یان کردەوەیەی کە کوفرە و پێ کافر دەبێت ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " وَمَنْ يُشَاقِقْ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا " النساء/115 .

وە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًا بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّى يُبَيِّنَ لَهُمْ مَا يَتَّقُونَ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ " التوبة/115.

لەبەر ئەوە زانایان دەلێن : ئەوەی ئینکاری واجبەکان دەکات ، تازە موسلمان ببێت یان نوێ ئیسلام ببێت ئەوە کافر نابێت ھەتا بۆی ڕوون دەکرێتەوە .

ڕێگری تری کوفر ئەوەیە کە شتێک دەکات یان دەلێت بێ ویستی خۆی ، چەند شێوە ھەیە :

لەوانە زۆری لێ بکرێت ، ئەو کردەوەیەی دەکات یان ئەو وشەیەی دەلێت لەبەر زۆری لێ کردن بێت و دڵی پێی خۆش نییە ، ئەو کات کافر نابێت لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ وَلَكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنْ اللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظيم " النحل/106 .

لەوانە فکری دابخرێت و نەزانێت چی وتووە ، لەبەر زۆر دڵخۆش بوونی یان زۆر ترسانی یان زۆر خەمبار بوونی یان شتی تری ھاو شێوەی ئەمانە .

بەلگە ما ثبت في صحيح مسلم (2747) عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " لَلَّهُ أَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ حِينَ يَتُوبُ إِلَيْهِ ، مِنْ أَحَدِكُمْ كَانَ عَلَى رَاحِلَتِهِ بِأَرْضِ فَلَاةٍ فَانْفَلَتَتْ مِنْهُ ، وَعَلَيْهَا طَعَامُهُ وَشَرَابُهُ ، فَأَيِسَ مِنْهَا ، فَأَتَى شَجَرَةً فَاضْطَجَعَ فِي ظِلِّهَا ، قَدْ أَيِسَ مِنْ رَاحِلَتِهِ فَبَيْنَا هُوَ كَذَلِكَ ، إِذَا هُوَ بِهَا قَائِمَةً عِنْدَهُ ، فَأَخَذَ بِخِطَامِهَا ثُمَّ قَالَ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ : اللَّهُمَّ أَنْتَ عَبْدِي وَأَنَا رَبُّكَ ، أَخْطَأَ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ " )) " القواعد المثلى " ، " مجموع الفتاوى " (3/343 ، 344) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام