سەردێری پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە کە دەلێت : من جوولەکەم یان گاورم یان موشریکم ئەگەر فلانە شت بکەم ؟

بەرواری دانان :2018-10-30 کۆدی پرسیار:759

پرسیار:

پرسیار // حوکمی ئەو کەسە چییە کە دەلێت : من جوولەکەم یان گاورم یان موشریکم ئەگەر فلانە شت بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەم وشەیە ھەڵەیە و نابێت موسلمان ئەم وشانە بلێت ، وە وتنی : من جوولەکەم یان گاورم ئەگەر فلانە شت بکەم ، ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر مەبەست پێی ڕق لێ بوونەوە و خۆ دوورخستنەوە و نەکردنی کردەوەکە بێت ، ئەوە کوفر نییە .

حالەتی دووەم : ئەگەر مەبەست پێی بەدڵ بوون بە گاور و جوولەکە بێت ، ئەوە کوفرە .

ابن ڕشد دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە وتنی : من کافرم بەخوا یان موشریکم بە خوا یان جوولەکەم یان گاورم ئەگەر فلانە شت بکەم ، پاشان بیکات ئایا کەفارەتی لەسەرە یان نە ؟ مالک و شافعی دەلێن کەفارەتی لەسەر نییە و ئەمە سوێند نییە ، ئەبو حەنیفە دەلێت : ئەمە سوێندە و کەفارەتی لەسەرە ئەگەر پێچەوانەی بکات ، ھەروەھا وتەی ئیمام ئەحمەدیشە .

ھۆکاری جیاوازییەکە : جیاوازی لەوە دایە ئایا دروستە سوێند بە ھەموو شتێک بخۆی حورمەتی ھەبێت ، یان نابێت ئیلا بەخوا نەبێت ، پاشان ئەگەر ڕوویدا سوێند دامەزراوە یان نە ؟ ئەوانەی دەلێن سوێندی دامەزراو ، واتە بەشێوە سوێند تەنھا ئەو سوێندەیە کە بە خوا و ناوەکانی ، دەلێن : کەفارەتی لەسەر نییە و سوێند نییە ، ئەوانەی دەلێن سوێند دادەمەزرێت بە ھەموو شتێک شەرع بەگەورە دابنرێ حورمەتی ، دەلێن کەفارەتی لەسەرە ، .... )) " بداية المجتهد ونهاية المقتصد " ( 1 / 410 ) .

ابن عثیمین ڕەحـمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام ئەوەی ڕاست بێت حوکمەکەی حوکمی سوێندە . )) " الشرح الممتع على زاد المستقنع " ( 15 / 155 ) .

ئەگەر کەفارەت بدرێت باشترە کە ئەمە وتەی ابن تیمییەیە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام