پرسیار // ئایا دوعای چوونە ناو مزگەوت کەی دەوترێت ئەگەر مزگەوتێک دوو دەرگا ھەبێت ؟
وەڵام // زانایان دەلێن بە زمانی عەرەبی بە مزگەوت دەلێن المسجد ، لەبەر ئەوەی پێی دەلێن المسجد چونکە شوێنی سوجدە بردنە ، وە ئەو فەرموودانەی ھاتوون باسی دوعای چوونە ناو مزگەوت دەکەن دەلێن : (( إذا دخل أحدكم المسجد )) ، کەواتە بەلگەیە دەبێت داخلی ئەو شوێنە ببیت کە سوجدەی تێدا دەبردرێت و نوێژی تێدا دەکرێت .
زانایان دەلێن حەوشی مزگەوت دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : حەوشی مزگەوت ئەگەر شوێنی نوێژ کردن بێت و خەلک نوێژی لێ بکات و فەرش ڕاخرا بێت بۆ نوێژ کردن ، ئەوە مزگەوتە و شوێنی نوێژ کردنە و دوعای چوونە ناو مزگەوت دەکەیت .
حالەتی دووەم : حەوشی مزگەوت ھەیە شوێنی نوێژ کردن نییە ، بەلکو تەنھا لە ڕۆژی جومعە یان حالەتی تر بە دەگمەن نوێژ لە حەوش دەکرێت ، لەم حالەتە دوعا چوونە مزگەوت ناکەیت بۆ ھاتنە ناو حەوش .
ھەندێک مزگەوت ھەن بێجگە لە حەوش پێش چوونە ناو مزگەوت شوێنیان ڕێک خستووە و دەرگاشیان داناوە و فەرشیش ڕاخراوە بۆ نوێژ کردن ، بەلام نوێژی بە کۆمەڵ لەناو مزگەوت دەکرێت نەک لەو شوێنە ، لەم حالەتە دروستە پێش چوونە ناو ئەو شوێنە دوعا بکرێت چونکە تابعە بۆ مزگەوت و بە مزگەوت حسابە .
زانایان دەلێن نابێت دوعای ھاتنە ناو مزگەوت دووبارە بکەیتەوە لە ھەموو دەرگاکان بلێیت ، چونکە فەرموودە ھاتووە ئەسڵ وایە یەک جار دەوترێت و لە یەک دەرگا نەک لە ھەموو دەرگاکان دووبارە بکەیتەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ