سەردێری پرسیار:حوکمی پەیوەندی خزمایەتی ئەگەر شیر بخۆیتەوە لە ئافرەتێکی بێگانە ؟

بەرواری دانان :2018-11-01 کۆدی پرسیار:764

پرسیار:

پرسیار // ئایا واجبە پەیوەندی خزمایەتی بگەینی ئەگەر شیرت خوارد بێت لە ئافرەتێکی بێگانە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەلێن مەحرەمی شیر خواردن وەک مەحرەمی نەسەب نییە ، مەحرەمی شیر خواردن واجب نییە سەردانیان بکەیت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیر خواردن لە ئافرەتێک وەک نەسەب نییە بۆ پەیوەندی خزمایەتی ، پەیوەندی خزمایەتی تایبەتە بە نزیکەکان . )) "مجموع فتاوى ابن باز " (22/281) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم چوار ئەحکامەی نەسەب جێگیر دەبن بۆ شیر خواردن ، بەلام بێجگە لەم چوارە ئەحکامەکانی تر جێگیر نابن ، مەسرەف کردن جێگیر نابێت ، واجب نییە مرۆڤ مەسرەفی کچی خۆی بکات لە شیر " واتە کچی شیری" وەک مەسرەف کردنی کچی خۆی لە نەسەب ، میرات جێگیر نابێت ، کچەکەی خۆی لە شیر ھیچ میراتی لێ وەرناگرێت ، بەرپرسیاریەتی خوێن بایی لە کوشتنی ھەلە ھیچ لەسەری نییە و جێگیر نابێت ، وە واجبی پەیوەندی خزمایەتی جێگیر نابێت بە شیر خواردن ، ھەموو ئەحکامەکانی تری نەسەب جێگیر نابن ئیلا ئەم چوارە نەبن ، نیکاح و سەیر کردن و خەلوەت و مەحرەمی . )) "الشرح الممتع " (13/442) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام