پرسیار // کچێک و کوڕێک شیریان لەیەک ژن خواردووە بەلام باوکیان جیایە ، ئایا دەبنە خوشک و برای شیری لەسەر یەکتر حەڕام دەبن ؟
وەڵام // زانایان دەلێن الرضاعة : شیرخواردن ، منال شیری ژنێک بخوات کەپێویستی پێیەتی لە دوو ساڵی سەرەتای تەمەنی شیر بخوات جا چ ڕاستەوخۆ شیر لە ژن بخواتەوە یان بە پیاڵە یان مەموکی دەست کرد شیر خواردن جێگیر دەبێت ، بەلام دەبێت پێنج جار تێری لێ بخواتەوە " واتە پێنج ژەم بخوات " نەک پێنج جار مژین ، چونکە یەک تێر خواردن چەند مژین دەکات ، ئەگەر کەمتر بوو لە پێنج جار ، واتە کەمتر لە پێنج جار تێری لێ خواردەوە نابێتە منالی شیری.
شیر خواردن پەیوەندی بە پیاو ژنەوە هەیە ئەم چەند حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // شیر خوارد تەنها لە پیاو ، نموونە : پیاوێک چوار ژنی هەیە کەسێک منالی خۆی دەهێنێتە لای هەر چوار ژنی ئەو پیاوە تا شیری پێ بدات ، هەر ژنێک دوو جار شیری بەو منالە دەدات ، چوار ژنن دەکاتە هەشت جار ، واتە منالەکە هەشت جار تێری شیری لە هەر چوار ژن خواردەوە ، بەلام لە هەر ژنێک دوو جار ، ئەو چوار ژنانە نابنە دایکی شیری ئەو منالە ، چونکە هەر یەکەیان دوو جار تێر شیری بەو مناڵە داوە ، بەلام پیاوی خاوەن چوار ژن دەبێتە باوکی شیری ئەو مناڵە ، منالەکانی ئەو پیاوە لە گەل منالە شیر خۆرەکە دەبنە خوشک و برای شیری لە باوک نەک دایک .
حالەتی دووەم // شیر خواردن تەنها ژن ، نموونە : ژنێک سێ جار شیری دا بە مناڵی خەلک ، دوای پیاوەکە ژنەکەی تەلاق دا یان پیاوەکە مرد ، دواتر ژنەکە شووی کرد بە پیاوێکی تر وە سێ جاری تر شیری دا بە هەمان منالی پێشوو ، دەلێین ئەو منالە ژنەکە دەبێتە دایکی بەلام هەردوو پیاوەک نابنە باوکیان ، چونکە سێ جار شیری خواردووە لەلای پیاوێک وە سێ جاری تر لە لای پیاوێی تر ، دەبێت لە لای هەردوو پیاو پێنج جار تێر شیر بخواتەوە هەتا ببنە باوکیان ، کەواتە منالەکانی ئەو ژنە کە شووی بە دوو پیاو کردووە لەگەل ئەو منالەی کە شەش جار شیری خواردووە لەو ژنە دەبنە خوشک و برای شیر لە دایک نەک باوک .
حالەتی سێیەم // شیر خواردن لە ژن و پیاو ، نموونە : ژن و پیاوێک پێکەوە دەبن هەتا مردن ، ژنەکە شیر دەدات بە منالی خەلک ، ئەو منالە لەگەل منالەکانی ژن و پیاوەکە دەبنە خوشک و برای شیری لە دایک و باوک .
حالەتی چوارەم // کچێک و کوڕێک شیریان لە یەک ژن خواردووە بەلام باوکیان جیایە ، نموونە ژنێک شەش جار تێر شیر دەداتە منالێکی کوڕ لە پیاوێ یەکەم ، دواتر ژنەکە تەلاق دەدرێت یان پیاوی یەکەمی دەمرێت و شوو بە پیاوێکی تر دەکات ، ئەمجارە ژنەکە شیر دەداتە مناڵێکی کچ و شەش جار تێر شیری پێ دەدات ، ئەو کوڕ و کچە دەبنە خوشک و برای یەکتر لە دایک .
حالەتی پێنجەم // ئەگەر پیاوێک دوو ژنی هەبێت ، یەکێک لە ژنەکان یان ژنی یەکەم شەش جار شیر دەداتە منالێکی کوڕ ، وە ژنێکی تر هی دووەم شەش جار شیر دەداتە مناڵێكی کچ ، ئەم کوڕ و کچە دەبنە خوشک و برای شیری لە باوک .
حالەتی شەشەم // ........
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ