پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت شیر بدات بە منالی لە پێش چاوی مەحرەم سینگی " ثدي ، واتە مەمک " دیار بێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن کاتێک ئافرەت شیر دەدات بە مناڵی ئەم چوار حالەتانەن حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : ئەگەر شیر بدات بە مناڵ لە پێش چاوی مەحرەمی پیاو ، ئەگەر باوکی بێت یان برای یان کوڕی برای بێت ، دەلێن نابێت حەڕامە ، بەلکو ئەوەی دروست بێت مەحرەمی پیاو سەیری بکات دەست و بازوو و پێ و ڕوخسار و مل و قژه .
هەروەها زانایان دەلێن ئەم مەحرەمانە پلە پلەن بۆ نزیکی وە دلنیا بوون لە فیتنە ، باشتر وایە بەدیار خستنی جوانی بۆ هەمووان وەک یەک نەبێت ، وە جیاوازی بخاتە نێوان کەسی زۆر نزیک وەک باوک وە کەسی لە پاشتر لەباوک وەک مناڵی مێردی .
حالەتی دووەم : شیر دەدات بە مناڵی لە پێش چاوی پیاوی بێگانە وە سینگی (ثدي) بە دیار دەکەوێت ، ئەمەیان گومانی تێدا نییە کە حەڕامە .
حالەتی سێیەم : ئەگەر شیر بدات بە مناڵی لە پێش چاوی ئافرەتی ئیماندار جا چ نزیکی بێت یان هاوڕێی بێت یان نەناسراو بێت وە سینگی بە دیار بکەوێت دروستە .
حالەتی چوارەم : ئەگەر شیر بدات بە مناڵی لە پێش چاوی ئافرەتی کافر وە سینگی بەدیار بکەوێت ، زانایان دەلێن نابێت حەڕامە .
خوای گەورە دەفەمووێت : (( ولا یبدین زینتهن ٳلا لبعولتهن ٲو ابائهن ٲو اباء بعولتهن ٲو ٲبنائهن ٲو ٲبناء بعولتهن ٲو ٳخوانهن ٲو بنی ٳخوانهن ٲو بنی ٲخواتهن ٲو نسائهن ........ (۳) )) النور ، واتە : جوانی دەرنەخەن بۆ مێردەکانیان نەبێت یان بۆ باوکیان یان باوکی شووەکانیان (خەزوریان ) یان کوڕی خۆیان یان بۆ کوڕنی مێردەکانیان یان بۆ براکانی خۆیان یان بۆ کوڕی براکانیان یان بۆ کوڕی خوشکەکانیان یان بۆ ژنانی ئیماندار .
زۆبەی زانایان دەلێن عەورەتی ئافرەت لەگەل ئافرەت لە ناوک تا چۆک حەرامە ، ئیلا ئافرەتی کافر نەبێت تەنها دروستە ڕوخسار و دەست بە دیار بکەوێت ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( .....ٲو نسائهن ....(۳۱) )) النور ، نساء المسلمات ، مەبەست پێی ژنی ئیماندارە نەک ژنی کافر ، بەلام ڕێگە دراوە ڕوخسار و دەست و ئەوەی کاتی کردن بەدیار دەکەوێت بەدیار بکەوێت .
هەروەها نقل کراوە بە ڕاستی کە عومەر خوا لێی ڕازی بێت ڕێگری کردووە ئافرەتی ئەهلی کتاب بچێتە حەمام لەگەل ئافرەتانی موسلمان ( مەبەست ئەوە نییە خۆیان ڕووت بکەن هیچ جلیان لەبەر نەبێت ، بەلکو لە حەمام ئافرەتان پێکەوە خۆیان دەشووشت لە ناوک تا چۆک خۆیان دادەپۆشی ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت لەگەل مەحرەمی بۆ عەورەت وەک ئافرەت لەگەل ئافرەت وایە ، لەبەر وتەی خوای گەورە : (( وقل للمؤمنات ......(۳۱) )) النور ، بەلام نابێت ئافرەت سینگی خۆی بەدیار بخات کاتێک شیر دەدات بە مناڵی وە پیاویش لەدەوروبەری ئافرەت بن ئیلا ئەگەر باوکی بێت یان پیر بێت ، چونکە بەدیار خستنی سینگی (ثدي) لە پێش چاوی مەحرەمی ترسی فیتنەی هەیە ، وە نەفس فەرمان بە خراپە دەکات ، وە شەیتان لەناو خوێنی مرۆڤ هاتوو چۆ دەکات ، کەواتە ئەگەر پێویستی کرد شیر بدات بەمناڵی وە مەحرەمیش لە لای بوون با سینگی (ثدي) خۆی داپۆشێت بە جلی خۆی هەتا کەس لە مەحرەمەکان نەیبینن ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ