پرسیار // ئایا دروستە دایک شیری خۆی لە مناڵەکەی ببرێت پێش دوو (۲) سالی ؟ ئایا تاوانبار دەبێت ؟
وەڵام // زانایان دەلێن واجبە لەسەر ئافرەت شیر بدات بەمناڵی خۆی ئەگەر خێزانی پیاوی خۆی بێت و هێشتا لێی جیانەبوبێتەوە ، ئیلا ئەگەر پیاو ڕازی بێت ئافرەتێکی تر شیری پێ بدات .
عن ابي ٲمامة الباهلي قال : سمعت رسول اللە صلی الله علیه وسلم یقول : (( ..... ثم ٲنطلق بي فٳذا ٲنا بنساء تنهش ثدیهن الحیات ، قلت : ما بال هؤلاء ؟ قال : هؤلاء یمنعن ٲولادهن ٲلبانهن .....)) رواە ابن خزیمة (۱۹٨٦) ، ابن حبان ( ۷٤۹۱) ، صححه الالبانی في " الصحیحة " (۳۹٥۱) ، واتە : دوو پیاو هاتن منیان برد ، گەیشتین بە ژنان بینیمان هەندێک ژن ماری گەورە گەزی ( لەقی ) زۆر توندیان لە سینگی (ثدي) دەدا ، منیش پێم وت بۆچی وا لەم ئافرەتانە دەکەن چیان کردووە ئەمانە ؟ وتی : ئەمانە ئەو ئافرەتانەن کە شیری خۆیان نادەن بە منالەکانیان .
لە کتابی موسوعە الفقهیە لە ج۲۲ لاپەڕە ۲۳۹ دەلێت : (( جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە دەبێت شێر بدات بە مناڵی مادەم پێویستی پێیەتی و لە تەمەنی شیرخواردانە ))
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ظاهري وتەی دانەری کتاب وا دەگەیەنێت کە دەبێت شیری پێی بدات جا چ خێزانی پیاو بێت یان لێی جیا بوبێتەوە .
ابن تیمییە دەلێت : بەلکو ئەگەر خێزانی بێت و لێی جیا نەبوبێتەوە واجبە لەسەر دایک شیری پێ بدات ، ئەوەی ابن تیمییە دەلێت ڕاستە ، ئەگەر پێکەوە ڕازی بوون ژن و پیاو کە ئافرەتێکی تر شیری پێ بدات دروستە ، بەلام ئەگەر پیاو بەخێزانی بلێت نابێت ئیلا دەبێت تۆ شیری پێی بدەیت ئەو کات واجبە لەسەری شیری پێی بدات ، هەتا ئەگەر ئافرەتی تریش دەستمان بکەوێت شیر بە مناڵی بدات یان شیری دەستکرد هەبێت هەر دەبێت دایک پێی بدات ئەگەر پیاو بلێت ئیلا دەبێت تۆ پێی بدەیت ، چونکه پیاو خەرجی(نفقة) ئافرەت دەکات ، ئەم بەخشینە (خەرجییە) بەرامبەر خێزانداری و شیرپیدانە .
ئەگەر پیاو بلێت : من پێم خۆشە شیری دەستکرد بدەم بە منالم ، چونکە دورترە لە نەخۆشی ، وە ژنیش بلێت : بەلکو من شیری پێی دەدەم ، لەم کاتە ماف مافی ئافرەتە شیری پێبدات ، نابێت پیاو ڕێگری لێی بکات )) شرح الممتع ج۱۳ لاپەڕە ٥۱۷
لە کتابی شرح منتهی الارادات ج۳ لاپەڕە دەلێت : (( واجبە لەسەر ئافرەتی ئازاد شیر بدات بە مناڵی ئەگەر ترسی تیاچوونی هەبێت ، وەک سینگی ( ثدي ) کەس قبول نەکات ئیلا هی ئەو نەبێت ......))
کەواتە دروستە ئافرەت شیری دەستکرد بە مناڵی بدات بەم دوو مەرجە :
(۱) ڕەزامەندی پیاوی .
(۲) ئەو شیرە دەستکردە زەرەری بۆ مناڵی نەبێت .
زانایان اللجنة الدائمة دەلێن : (( واجبە لەسەر ئافرەت پارێزگاری لە شیردان بە مناڵی بکات ، وە ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی لەش ساغی مناڵ ، بۆی نییە تەنها شیری دەستکرد بیداتێ یان شیری تر ، ئیلا پیاوی ڕازی بێت ، وە زەرەری لەسەر مناڵ نەبێت )) فتاوي اللجنة الدائمة (۲۱ | ۷)
زانایان دەلێن شیری دایک بۆ مناڵ چەندین سوودی هەیە لەوانە :
(۱) شیر دایک پاکترە و هیچ میکرۆبێکی تێدا نییە .
(۲) وە شیری دایک هیچ شیرێکی تر جێگای ناگرێتەوە بۆ پێویستی مناڵ پێی وەک شیری مەڕ و بزن و مانگا و وشتر ، هەروەها لە ڕووی پڕۆتین و شەکر و مادەی تر هەردووکیان تێیدایە شیری دایک و شیری ئاژەل بەلام شیری ئاژەل بۆ کورپەلەی ئاژەڵ سوودی هەیە ، وە سوودێکی ئەو تۆی نییە بۆ مناڵ وەک هی دایک .
(۳) شیری دایک کاریگەری لەسەر گەشەی منالیش هەیە وە زووتریش گەشە دەکات .
(٤) هەروەها کارێگەی هەیە لەسەر سۆز و خۆشەویستی لە نێوان دایک و مناڵ .
(٥) هەروەها شیری دایک پلەی گەرمی گونجاوە بۆ مناڵ هەر کاتێک بتەوێت پێی دەدەێت ، بەلام شیری دەست کرد پلەی گەرمی گونجاونییە بۆ مناڵ.
(٦) شیری دانی دایک بە مناڵی هۆکارێکی سروشتی یە بۆ ڕێگری کردن لە سکپڕی (حمل ) .
(۷) ....... (....) ..........
توضیح الاحكام من بلوغ المرام ج٦ لاپەڕە ٤
پوختەی وەلام زانایان :
(۱) واجب ئافرەت شیر بدات بە مناڵی خۆی ئەگەر لە پیاوی جیا نەبوبێتەوە ، وە ئەگەر ژنی تریش هەبن شیر بە منال بدات دەبێت ئافرەت پێی بدات ئیلا پیاو ڕوخسەت بدات .
(۲) دەلێن گومانی تێدا نییە ئەگەر منالی شیر خۆر هیچ ژنێک قبول نەکات ئیلا هی ئەو نەبێت ، دەبێت شیری پێی بدات .
(۳) ئافرەت دەتوانێت شیری دەست کرد بە مناڵ بدات ئەگەر پیاوی ڕازی بێت ، وە زەرەری بۆ مناڵ نەبێت .
(٤) ئەگەر پیاو بلێت شیری دەست کرد بە مناڵ بدە ، بەلام ژن پێی خۆشە شیری خۆی پێبدات دەلێن مافی ئافرەتە شیری خۆی پێ بدات .
(٥) باشترین شت بۆ تەندروستی دایک و مناڵ ئەوەیە کە دایک شیری خۆی بە مناڵ بدات .
تێبینی / چەندین ئافرەت شوێن هەواو ئارەزووی خۆیان کەوتوون شیری خۆیان نادەن بە مناڵ دەلێن با سینگمان تێک نەچێت و بەجوانی بمێنێتەوە ، خۆی تووشی تاوان و نەخۆشی دەکەن و مناڵیشی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ