پرسیار // ئەگەر کوڕی مام شیری خواردبێت لە داپیرم لە دایک " واتە دایکی دایکم " ئایا دروستە کوڕی مام خوشکم مارە بکات ؟
وەڵام // زانایان دەلێن ئەگەر کوڕی مامت شیری لە داپیرت خواردبێتەوە ، ئەوا کچ لەسەر کوڕ مام حەڕام دەبێت چونکە :
(١) کوڕ مام دەبێتە کوڕی داپیرت لە شیر .
(٢) وە دەبێتە برای دایکت لە شیر ، واتە دایک و کوڕ مامت خوشک و بران لە شیر .
(٣) خوشکی تۆ و وە تۆ بۆ کوڕ مامت دەبنە کچی خوشکی شیری " واتە دایک و کوڕ مامت خوشک و برای شیرین ، وە ئێوە دوو خوشکن دەبنە کچی خوشک بۆ کوڕ مامت لە شیر " .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (( ھەموو ئافرەتێک بە ھۆی بنەمالەوە حەرام ببێت و ببێتە مەحرەم ، ئەوا بەھۆی شیر خواردنەوەش بە ھەمان شێوە کە ئەمانەن : دایکەکان و کچەکان و خوشکەکان و خوشکی باوک و خوشکی دایک و کچانی برا و کچانی خوشک . لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ئەوەی بەھۆی بنەمالەوە حەرام ببێت و ببێتە مەحرەم ، ئەوا بەھۆی شیر خواردنیشەوە حەرام دەبێت و دەبێتە مەحرەم . " متفق علیە .... )) "المغني"(7/87).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێشتر باسمان کرد ئەوانەی حەرامن بەھۆی بنەمالەوە حەوتن ، بێجگە لەم حەوتانە ئەوانی تر ئەسل وایە حەلالن .
لەسەر ئەمە دەلێین : لەسەر مرۆڤ حەڕام دەبێت ئەو دایکەی شیری پێداوە ، وە کچەکەی ئەوەی شیری لێ خواردووە وە خوشک و خوشکی باوک و خوشکی دایک و کچی برا و کچی خوشک لە شیر . )) شرح بلوغ المرام ج١٢ لاپەڕە ٣٦٠
پـــوختەی وەلامی زانـــایـــــان :
(١) ئەوەی بەھۆی بنەمالەوە حەڕام دەبێت ئەوا بەھۆی شیر خواردنیشەوە حەڕام دەبێت .
(٢) کوڕ مام شیر لە داپیر کچ " واتە دایکی دایکی " بخواتەوە ئەوا ئەو کچە لێی حەڕام دەبێت ، چونکە داپیر دەبێتە دایک بۆ کوڕ مامت ، وە دایکی کچ دەبێتە خوشکی کوڕ مام لە شیر ، وە کچەکان دەبنە کچی وخوشک بۆ کوڕ مام لە شیر .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ