سەردێری پرسیار:حوکمی باس نەکردنی مارەی لە کاتی زەواج ؟

بەرواری دانان :2018-11-01 کۆدی پرسیار:772

پرسیار:

پرسیار // ئایا زەواج دروستە ئەگەر باسی مارەی نەکرێت ، پاشان مارەی پێی بدات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زۆربەی زانایان دەڵێن عەقدی زەواج دروستە ئەگەر چی باسی مارەیش نەکرێت ، وە مارەی بۆ ئافرەت ھەیە وەک ئافرەتانی تر .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نکاح دروستە بەبێ باس کردنی مارەی ، لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ، بەلگە لەسەر ئەمە :

(١) وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( لَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ طَلَّقْتُمْ النِّسَاءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا لَهُنَّ فَرِيضَةً )) [ البقرة : ٢٣٦ ] .

واتە : ئەگەر لەگەڵ ژنەکانتاندا نەگونجان و تەلاقتاندان ، گوناحێکتان ناگات پێش ئەوەی نزیکیتان لەگەڵ کردبن و مارەیەکتان بۆ دیاری کردبن .

(٢) نقل کراوە ابن مسعود پرسیاری لێ کراوە : پیاوێک ئافرەتێکی مارە کردووە و مارەی بۆی دیار نەکردووە ، نەچووە لای ھەتا مرد " واتە ھەتا پیاوەکە مرد " ، ابن مسعود فەرمووی : مارەی بۆی ھەیە وەک ئافرەتانی تر بێ کەم و زیادە ، وە عیدەشی لەسەر ، وە میراتیش دەبات ، معقل بن سنان الأشجعي ھەستا سەر قاچ فەرمووی : " پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بڕیاری دا بۆ بروع بنت واشق کە ئافرەتێک بوو لە ئێمە وەک تۆ بڕیاری دا . " أخرجه أبو داود والترمذي )) "المغني" (7/182) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام