سەردێری پرسیار:ئایا شەو کەم بخەوی شەو نوێژ بکەی باشترە یان وەک داود سێیەکی نوێژ بکەی و ئەوکەی تر بخەوی؟

بەرواری دانان :2018-11-02 کۆدی پرسیار:773

پرسیار:

پرسیار // بۆچی ئایەتی ۱۷ سورة الذاریات دەلێت : ((کانوا قلیلا من اللیل مایهجعون)) واتە : تەقوادار شەو کەم دەنووستن بەزۆری عیبادەتیان دەکرد ، وە فەرموودەی عبداللە بن عمرو بخاری و موسلیمە دەلێت : (( باشترین نوێژ نوێژی داود سەلامی خوای لێ بێت ، شەو نیوە دەنووست وە سێیەکی شەو نوێژی دەکرد وە شەش یەکیشی دەخەوتەوە )) ئایا شەو کەم بخەوی شەو نوێژ بکەی باشترە یان وەک داود سێیەکی نوێژ بکەی و ئەوکەی تر بخەوی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // سەبارەت بە ئایەتی الذاریات چەند ووتە هەیە :

(۱) هەندێک زانا دەلێن : (ما) صلة زائدة ، والتقدیر : کانوا قلیلا من اللیل یهجعون ، واتە : شەو کەم دەنووستن ، هجوع : واتە نووستن لە شەودا ، وە نووستنێکی خەفیفە یان کەم پێی دەڵێن هجوع ، ئەمە وتەی ابن جریر و ابن عثیمینه رەحمەتی خوا یان لێ بێت.

(۲) هەندێک زانا دەلێن : (ما) نافیة ،تقدیره: كانوا قلیلا من اللیل لایهجعون ، ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : هیچ شەو بەسەریان دا نەدەچوو ئیلا هەندێک لە شەوەکەی شەو نوێژیان تیدا دەکرد.

(۳) هەندێک دەلێن واتە شەو کەم کەمیش نەدەنووستن ئەوجا چ جای زۆر نووستن .

لەسەر وتەی دووەم ئایەتەکە پێچەوانەی فەرموودەکە نییە ، بەلام لەوانەیە یەکێک بلێت لەسەر وتەی یەکەم سێیەم پێچەوانەی یان دژی هەیە ؟

وەلام : دەلێن هەرکەسێک سێیەکی شەو شەو نوێژ بکات وەک داود ، ئەوا لە ھەمان کات دا شەویش کەم نووستووە .

پێشەکییەک بۆ تێگەیشتن : ئەگەر شەو ۱۲ سەعات بێت نیوەی یەکەم داود دەنووست ، واتە شەش سەعاتی یەکەم وە سێیەکی شەو شەو نوێژی دەکرد واتە ٤ سەعات ، وە شەش یێکیش دەخەوتەوە واتە ۲ سعات ، وە سەرەتای شەو بە خۆر ئاوابوون دەست پێ دەکات هەتا هەلاتنی فەجری راستگۆ واتە هەتا بانگ دان.

هەرکەسێک شەو نوێژ بکات وەک داود سێیەکی شەو دەلێن لە هەمان کاتدا شەو کەم نووستووە ، چونکە بە خۆر ئاوا بوون شەو دەست پێ دەکات ، بە خۆر ئاوابوونەوە هەتا نوێژی مغریب و عیشا زیکر و سونەتەکان دەکەیت ئەگەر شەو ۱۲ سعات بێت لەوانەیە ۳ سعات یان ٤ بڕوات ، وە ٤ سعاتیش بۆ شەونوێژ کە سێیەکە وە دوای نوێژی بەیانیش هەتا خۆر هەلاتن هەندێک دەلێن هەر پاشکۆی شەوە کاتی کردنی نوێژی بەیانی و کردنی زیکرەکانە ، لەوانەیە یەک سعات بخایەنێت ، کەواتە ٤ سعاتی بانگی مغرب و نوێژی مغرب و بانگی عیشا و وە نوێژی عیشا وە ٤ سعاتی شەونوێژ وە ۱ سعاتی نوێژی بەیانی و زیکرەکان کە هەمووی دەکاتە ۹ سعات تەنها شەو ۳ سعات نووستووە ،

لەوانەیە یەکێک بلێت زیادەرەوی کراوە ، چونکە لە خۆر ئاوابوون هەتا نوێژی عیشا تەواو دەکەیت چوار سعات نابێت ، دەلێین سونەتە نوێژی عیشا هەندێک دوابخرێ ، وە ئایەتەکە دەفەرمووێ : (قلیلا) ئەم وشەیە بەکارهاتووە ، نموونەمان باس کرد کە ٩سعات بە ئاگاییە نەنووستووە ، وە ۳ سعات نووستووە لە شەو دا ،

ابن عثمین رەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت : (( قلیل : دەبێت کەمتر بێت لە سێیەک ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت بە سعدی فەرموو : (( الثلث و والثلث كثیر )) واتە : سێیەکیش زۆرە ، فەرموودەکە بخاری و موسلیمە ، ... ))

کەواتە نموونەکە تەواوە کە ۹ سعات نەنووستووە تەنها ۳ سعات نووستووە ،۳سعاتیش کەمترە لە سێیەک ، چونکە سێیەکی ۱۲ سعات دەکاتە ٤ سعات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام