پرسیار // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( تولج اللیل فی النهار وتولج النهار فی اللیل وتخرج الحی من المیت وتخرج المیت من الحی وترزق من تشاء بغیر حساب )) [ ال عمران : ٢٧ ] . ئایا مەبەست لەم زیندوو دەرهێنانە لە مردوو حیاة حسیة یان معنویة ؟
وەڵام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( تولج اللیل فی النهار وتولج النهار فی اللیل وتخرج الحی من المیت وتخرج المیت من الحی وترزق من تشاء بغیر حساب )) [ ال عمران : ٢٧ ] .
واتە : خوای گەورە شەو ئەبەیتە ناو ڕۆژ و ، ڕۆژیش ئەبەیتە ناو شەو ، زیندوو لە مردوو دەردێنی و، مردووش لەزیندوو دەردەخەی ،هەرکەسێک خۆت بتەوێ رزق و ڕۆزی ئەدەیتێ بێ ژمارە.
زانایان دوو وتەیان ھەیە سەبارەت بەم ئایەتە :
(۱) زۆربەی زانایان دەلێن ژیان و مردن لێرە مەبەست پێی حسیة (( واتە بەرجەستە )) ، زیندوو لە مردوو دەردەهێنێت وە مردووش لە زیندوو دەردەهێنێت ، وەک دەرهێنانی جوجەلە لەناو هێلکە ، جوجەلە زیندووە و هێلکەش مردووە ، وە دەرهێنانی هێلکە لەمریشک ، هێلکە مردووە و مریشک زیندووە ، یان ابن مسعود دەلێت دەرهێنانی منی لە پیاو کە منی مردووە وە پیاو زیندووە .
(۲) هەندێک زانای تر دەلێن مەبەست پێی معنویە ((واتە نابەرجەستە))، وەک دەرهێنانی کافر لە ئیماندار وە ئیماندار لە کافر ، یان دەرھێنانی نەزان لە زانا وە زانا لە نەزان ، چونکە ئەگەر باوک کافر بێت وە منالی ئیماندار بێت کافر دلی مردووە ئیماندار دلی زیندووە ، بەلگە
(ٲ) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٲو من کان میتا فٲحییناە وجعلنا لە نورا یمشی بە فی الناس کمن مثله فی الظلمات لیس بخارج منها )) [ الأنعام : ١٢٢ ] .
واتە : ئایا کەسێک مردوو بێت پاشان زیندوو بکەیتەوە ، واتە : بە ئیمان هێنان ، وە رووناکیش پێ بدەین بەسەربەستی لەناو خەلک هاتووچۆ بکات وەک کەسێک وایە لەتاریکایی شیرک و سەرلێشێواوی دا بێت .
(ب) هەر ئایەتی دواتری سورت ال عمران باسی ئەوە دەکات کە نابێت کافر بکەیتە دۆست و یارمەتی دەری خۆت، وەک ئەوە وایە ئاماژەی بۆ ئەوەی کردبێ راستە باوک کافرە یان مناڵت کافرە بەلام نابێت بکەیت بە دۆست و یارمەتی دەری خۆت .
(ج) و أخرج عبدالرزاق عن عبیداللە بن عبداللە، خالیدەی کچی ئەسوەد دەچێتە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەلێت : (( ئەمە کێ یە ؟ )) دەلێن : خالیدەی کچی ئەسوەدە ، دەفەرمووێت : (( پاکی بێگەردی بۆ ئەو خوایەی زیندوو لە مردوو دەردەهێنێت . ))
خالیدە ژنێکی باش بوو و موسلمان بوو باوکی کافر بوو.
وتەی ڕاست ئەگەر بلێی ئایەتەکە هەردوو مانا هەڵدەگرێت دروستە ، چونکە پێچەوانەی یەکتر نین .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ