سەردێری پرسیار:ئایا دۆستانی خوا تاوان دەکەن ؟

بەرواری دانان :2018-11-02 کۆدی پرسیار:775

پرسیار:

پرسیار // ئایا دۆستانی خوا تاوان دەکەن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // دۆستانی خوا ئەوانەن کە ئیمانیان هێناوە و تەقوای خوا دەکەن لە هەموو کارەکانیاندا ، پابەندن بە فەرمان و ڕێگریەکانی خوای گەورە.

هەندێک دەلێن دۆستانی ڕاستی خوا ئەوانەن کە بیبینی خوای گەورەت بە بیر بێتەوە .

عومەری کوڕی خەتاب دەسښێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە هەندێک بەندەی هەیە ئەو بەندانە لە پێغەمبەران و شەهیدەکان نین ، بەلام پێغەمبەران و شەهیدەکان حەز بە پلەی ئەوان دەکەن ڕۆژی قیامەت لەبەر شوێنەکەیان)) هاوەلان وتیان ئەوانە کێن ئەی نێردراوی خوا ؟ وتی : (( ئەوانە قەومێکن یەکتریان خۆش دەوێت لەبەر ئیمان و قورئان و دین نەک پەیوەندی خزمایەتییان هەبێت ، یان مال ، والڵە ڕوخساریان نوڕە و لەسەر منابر نورن ، ئەوان ناترسن کاتێک خەلک دەترسن ، وە خەمبار نابن کاتێک خەلک خەمبار دەبن ، وە ئەم ئایەتەی خوێندەوە : (( ٲلا ٳن ٲولیاء اللە لا خوف علیهم و لا هم یحزنون )) واتە : باش بزانن کە دۆستانی خوا لە دواڕۆژ هیچ ترس و بیمێکیان لەسەر نییە ، خەفەتباریش نابن بۆ دونیای پاش خۆیان . رواە ابو داود (۳٥۲۷) .

ابن مسعود و ابن عباس و بێجگە لەمانە دەلێن : دۆستانی خوا ئەوانەن ئەگەر بیان بینی خوای گەورەت بە بیر دێتەوە .

دەلێین هەموو ئیماندارێک دۆستی خوایە ، بەلام پلەی دۆستایەتی بە گوێرەی کردەوەیە ، وە هیچ بەندەیەکیش نییە تاوان نەکات ، لە پلەی دۆستایتی خوا موسلمان سێ جۆرن :

(۱) هەیە زولمی لە نەفسی خۆی کردووە و تاوان دەکات ، دەلێین دۆستی خوایە بە گوێری کردەوەی خۆی .

(۲) هەیە مام ناوەندە ، واتە واجبەکان دەکات و ڕێگری لێ کراوەکان خۆی لێ دەپارێزیت ، بەلام سونەتەکان ناکات ، ئەمە لە حالەتی یەکەم پلەی بەرزترە .

(۳) هەیە دەست پێشخەری کردووە لە چاکە کردن ، کە سونەتەکانیش دەکات ، ئەمە گەیشتۆتە بەرزترین پلەی دۆستایەتی .

هەروەها دەلێین گومانی تێدا نییە چەند ئایەت هاتوون خوای گەورە وەسفی تەقوادار دەکات و مەدحی دەکات بە شەونوێژ ، بەلام ئەو ئایەتانە نابنە بەلگە کە مەرجی تەقوای واجب شەو نوێژ کردنە ، تەقوا دوو جۆرە :

(۱) تەقوای واجب : بریتییە لە کردنی واجبەکان و خۆپاراستن لە حەرامەکان .

(۲) تەقوای سونەت : بریتییە لە کردنی سونەتەکان .

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز دەلێت : تەقوا بەوە نییە ڕۆژ بە ڕۆژوو بیت و شەو شەونوێژ بکەی ، بەلکو تەقوا بەکردنی واجباتەکانە و خۆپاراستنە لە حەرامەکان .

دەلێین هەر کەسێک شەو نوێژ بکات ئیمانی زیاد بووەو تەقوای زیاد بووە ، وە هەرکەسێک شەونوێژ نەکات لە پلەی بەرزی تەقوا بێ بەش بووە .

چەند کەس هەن شەونوێژ دەکەن کەچی واجباتیان فەرامووش کردووە وا گومانیش دەبەن لەبەرزترین پلەی تەقوادان ، نەکردنی شەو نوێژ نابێت مرۆڤ بێ ئومێد بکات بلێیت من تەقواداران نیم بەلکو دەبێ ئومێدی بەوە هەبێت لە پلەی تەقوا دەرنەچووە مادەم واجبات دەکات و حەرام ناکات ، وە دەبێت گەش بین بێت هەوڵ بدات بۆ بەرزترین پلەی تەقوا .

زانایان دەلێن نابێت مرۆڤ سەرسام بێت بە خۆی و نەفسی خۆی ، ئەگەر یەکێک شەو نوێژ بکات بەیانی هەلسێتەوە سەرسامی کردەوەی خۆی بێت ، وە یەکێکی تر شەو نوێژی نەکردووە و پەشیمانە ، زانایان دەلێن ئەوەی پەشیمانە باشترە لەوەی تر .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام