سەردێری پرسیار: میراتی ھاوسەر و کچ و برای ڕاستەقینە ؟

بەرواری دانان: 2018-11-02 کۆدی پرسیار: 777

پرسیار:

پرسیار // ئافرەتێک مردووە ئەمانەی پاش خۆی بەجێ ھێشتووە : پیاوی خۆی و کچ و برایەکی ڕاستەقینە ، میرات چۆن دابەش دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەلێن میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت :

یەکەم : ھاوسەری لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات ، چونکە مناڵی ھەیە ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ) النساء/12 .

واتە : لەو میراتە ژنانتان بەجێی دەھێلن ئەگەر منالیان نەبێ ، کوڕ یان کچ نیوەی میرات بۆ ئێوەی ھەیە ، ئەگەر منالیان ھەبوو ئێوە ئەی پیاوەکان چوار یەکتان ھەیە لە میرات لەوەی کە ژنانتان بەجێی ھێشتوون ، ئەمەش دوای ئەنجام دانی وەسیەتێک کردوویانە ، یان دانەوەی قەرز کە لەسەریانە .

دووەم : کچی مردوو نیوەی میرات دەبات ، چونکە بە تەنیایە ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ ) النساء/11 .

واتە : ئاگادار بن خوای گەورە سەبارەت بە کاروباری منالەکانتان وەسیەتتا دەکات کە دەبێ لە میرات بۆ نێرینە دوو ئەوەندەی بەشی مێینە بێت ، خۆ ئەگەر ئافرەتە میراتگرەکان دووان بوون یان زیاتر ، دوو بەش لە سێ بەشی میراتەکە دەبەن ، خۆ ئەگەر مێینەکە تەنھا کچێک بوو نیووەی میراتەکە بۆ ئەوە .

سێیەم : ئەگەر مردوو دایک و باوکی نەمابێت ئەوە ئەو بەشەی میراتی ماوە کە دەکاتە چواریەک " یەک لەسەر چوار " بۆ براکانی مردووە یان خوشکەکانی .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام