سەردێری پرسیار:میراتی ژن و دایک و مناڵ و خوشک و برا ؟

بەرواری دانان :2018-11-02 کۆدی پرسیار:778

پرسیار:

پرسیار // کەسێک مردووە میرات گرەکانی ئەمانە : خیزانی و دایکی و دوو مناڵ و خوشک و برا ، میرات چۆن دابەش دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەلێن میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت :

یەکەم : خێزانی مردوو لە ھەشت بەشی میرات یەک بەش دەبات ، چونکە مناڵی ھەیە ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌ ۚ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ۚ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ۚ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌ ۚ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم ۚ مِّن بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ....... (١٢) )) النساء

واتە : لەو میراتە ژنانتان بەجێی دەھێلن ئەگەر منالیان نەبێ ، کوڕ یان کچ نیوەی میرات بۆ ئێوەی ھەیە ، ئەگەر منالیان ھەبوو ئێوە ئەی پیاوەکان چوار یەکتان ھەیە لە میرات لەوەی کە ژنانتان بەجێی ھێشتوون ، ئەمەش دوای ئەنجام دانی وەسیەتێک کردوویانە ، یان دانەوەی قەرز کە لەسەریانە ، ژنەکانتان چواریەکی میراتتان دەگرن بەمەرجێ منداڵتان نەبێ ، جا ئەگەر تەنھا یەک ژنتان ھەبوو ، ھەموو چوار یەک بۆ ئەو دەبێت ، خۆ ئەگەر زیاتر بوون ئەوا بەیەکسانی دابەش دەکرێ لەنێوانیاندا ، خۆ ئەگەر مناڵیشتان ھەبوو ژنانتان ھەشت یەکی میراتەکەیان پێ دەدرێ ، پاش دانەوەی قەرزێک لەسەرتانە یان پێکھێنانی وەسیەتێک کردووتانە ....

دووەم : دایکی مردوو لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ ) النساء/11 .

واتە : شەش یەکیش دەدرێت بە ھەریەکە لە باوک و دایکی مردووەکە لەو کەلەپوورەی بەجێی ھێشتووە ، بەمەرجێ مردووەکە منالی لەپاش خۆی بەجێی ھێشتووە ، جا چ نێرینە بێت یان مێینە .

سێیەم : ئەو میراتەی ماوەتەوە ھەموو بۆ مناڵەکانی مردووە ، کوڕ دوو ئەوەندەی کچ میرات دەبات .

چوارەم : خوشک و برای مردوو ھیچ میرات وەرناگرن ، چونکە بێ بەش دەبن بەھۆی مناڵەکانی مردووەوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام