پرسیار // ئایا کوڕ میرات لە باپیری وەردەگرێت ئەگەر مامی زیندوو بێت ؟
وەڵام // زانایان دەلێن نەوە میرات لە باپیر وەردەگرێت بە یەک مەرج :
(١) دەبێت باپیر کوڕی پشتی نەمابێت ، " واتە باوکی کوڕە نەوەکە یان مامی نەمابێت "
بەلام ئەگەر مامی نەوەکە مابێت یان باوکی نەوەکە مابێت ، ئەو کات نەوە بێ بەش دەبێت لە میرات بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
خاوەنی تحفة المحتاج فی شرح المنھاج دەفەرمووێت : (( ئەگەر دوو صنف کۆ ببنەوە ، واتە : مناڵی پشتی و منالی کوڕی ، ئەگەر مناڵی پشتی کوڕ بێت بە تەنیا یان لە گەڵ کچ ، ئەوا مناڵی کوڕی بێ بەش دەبن لە میرات بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) تحفة المحتاج في شرح المنهاج (6/402) .
ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەوەکان ئەوانەی میرات دەبەن نەوەی کوڕن بێجگە لە کچ " واتە نەوەی کچ میرات وەرناگرن " ، ئەگەر باوکیان مرد پێش باپیریان ، ئەوە ئەوان " واتە نەوەکان " میرات لە باپیری خۆیان وەرناگرن ئەگەر باپیر کوڕی زیندووی و پشتی خۆی مابێت ، چونکە کوڕ نزیکترە لە کوڕی کوڕ ، ئەگەر باپیر ھیچ کوڕی نەبوو بەلکو تەنھا کچی ھەبوو ، ئەوە ئەو کات دوای ئەوەی کچ میراتی خۆی وەردەگرێت ئەوەی ماوەتەوە بۆ نەوەکانی کوڕە ، ھەروەھا میرات لە باپیری خۆیان وەردەگرن ئەگەر باپیری ھیچ کوڕ و کچی نەمابێت ، ... )) مجلة الحرس الوطني " ( العدد 264 ، تاريخ 1 / 6 / 2004 ) .
خەلکانێکی زۆر وا گومان دەبەن کە کوڕی کوڕی مردوو جێگای باوکی خۆی دەگرێتەوە لە میرات وەرگرتن لە باپیری خۆی ئەگەر چی مامیشی زیندوو بێت ، ئەمە گومان و تێڕوانینێکی ھەڵەیە پێچەوانەی یەک دەنگی ھەموو زانایانە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ