پرسیار // مەجوسی کێن و پەیرەوی چ دینێکن ؟
وەلام // مەجوس : وشەیەکی فارسییە بەکاردێت بۆ شوێن کەوتووانی دینی مەجوس کە باوەڕیان وایە دوو خوا ھەن خوای خێر و خوای شەڕ ،
جیاوازی ھەیە لەوەدا ئایا بۆچی پێی دەلێن مەجوس ، دەلێن دراوەتە پاڵ پیاوێک ناوی مەجوس بوو ، یان دراوەتە پاڵ قەبیلەیەک لە قەبیلەکانی فارس یان وەسف کراون بە بەندەی ئاگر ، ھەندێک دەلێن مەجوس زەردەشتین بەلام وتەی ڕاست دینی مەجوس پێش زەردەشت بووە .
ھەروەھا جیاوازی ھەیە لەوەدا ئایا مەجوسی ئەھلی کتابن یان نە دوو وتە ھەیە :
یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن مەجوسی ئەھلی کتاب نین .
دووەم / ھەندێک زانا دەلێن مەجوسی ئەھلی کتابن .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە مەجوس نەم زانیوە جیاوازی ھەبێت کە سەرانەی "جزیە" لێ وەردەگیرێت .
لە موطأ باسکراوە لە جعفری کوڕی محمدی ئەویش لە باوکی دەگێڕێتەوە کە عومەر باسی مەجوسی کردووە ، وتی : نازانم چۆن مامەلەی لەگەڵ بکەم بۆ سەرانە ؟ عبدالرحمانی کوڕی عوف وتی : شایەتی دەدەم گوێم لە پێغەمبەر بووە سەلامی خوای لێ بێت دەیوت : (( سونەتی ئەھلی کتابیان لەسەر جێ بەجێ بکەن )) .
ابو عمر دەلێت : واتە تەنھا لە سەرانە ، وتەی پێغەمبەر سەلامی خوا کە دەلێت : (( سونەتی ئەھلی کتابی لەسەر جێ بەجێ بکەن )) بەلگەیە کە ئەھلی کتاب نین ، کە زۆر زانایان لەسەر ئەمەن کە ئەھلی کتاب نین ..... )) الجامع لأحکام القران ج١٠ لاپەڕە ١٦٤
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( مەجوس بەندەی ئاگرن دەلێن لە دونیا دوو ئەسل ھەیە : نور و تاریکی ، قەتادە دەلێت : دینەکان پێنجن ، چواریان ھی شەیتانن یەکیان ھی ڕەحمانە ، وتراوە : مەجوس ئەسلی نجوسە ، لەبەر دینداریان بە بەکارھێنانی پیساییەکان ، .... )) الجامع لأحکام القران ج١٤ لاپەڕە ٣٣٧
ــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ