پرسیار // ئایا ھیچ فەرموودەی ڕاست ھاتوون کە بەردی ڕەش لە بەھەشت دابەزیووە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن بەردی ڕەش لە بەھەشت دابەزیووە ، بەلگە :
(١) عن ابن عباس قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( نزل الحجر الأسود من الجنة )) رواه الترمذي ( 877 ) والنسائي ( 2935 ) والحديث : صححه الترمذي .
واتە : بەردی ڕەش لە بەھەشت دابەزیووە .
(٢) عن ابن عباس قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( نزل الحجر الأسود من الجنة وهو أشد بياضا من اللبن فسودته خطايا بني آدم )) رواه الترمذي ( 877 ) وأحمد ( 2792 ) ، وصححه ابن خزيمة ( 4 / 219 ) ، وقوَّاه الحافظ ابن حجر في " فتح الباري " ( 3 / 462 ) .
واتە : بەردی ڕەش لە بەھەشت دابەزیووە کە سپی تر بوو لە شیر ، ڕەش بووە بوھۆی تاوانەکانی نەوەی ئادەم .
المباركفوري ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دیار بێت فەرموودەکە لەسەر حەقیقەتی خۆیەتی ، ھیچ ڕێگری نییە عەقلەن و نەقلەن .)) "تحفة الأحوذي " ( 3 / 525 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ