سەردێری پرسیار:ئایا دەست لێدان لە بەردی ڕەش ھۆکارە بۆ چوونە بەھەشت بێ حساب و سزا ؟

بەرواری دانان :2018-11-03 کۆدی پرسیار:782

پرسیار:

پرسیار // ئایا ڕاستە ھەر کەسێک دەست لە بەردی ڕەش بدات دەچێتە بەھەشت بێ حساب و سزا ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەلێن ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون سەبارەت بە بەردی ڕەش کە ھەر کەسێک دەستی لێ بدات دەچێتە بەھەشت بێ حساب و سزا ، ئەوەی فەرموودە لەسەری ھاتبێت دەست لێدانە دەبێتە ھۆی لێ خۆش بوونی تاوان و ڕۆژی قیامەت شایەتی بۆی دەدات .

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي الحَجَرِ: (( وَاللَّهِ لَيَبْعَثَنَّهُ اللَّهُ يَوْمَ القِيَامَةِ لَهُ عَيْنَانِ يُبْصِرُ بِهِمَا، وَلِسَانٌ يَنْطِقُ بِهِ، يَشْهَدُ عَلَى مَنْ اسْتَلَمَهُ بِحَقٍّ )) روى الترمذي (961) وحسنه ، وأحمد (2796) ، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي".

واتە : سوێند بەخوا خوای گەورە زیندووی دەکاتەوە ڕۆژی قیامەت دوو چاوی ھەیە و دەبینێت ، وە زمانی ھەیە و قسەی پێ دەکات ، شایەتی دەدات بە حەق بۆ ئەو کەسەی دەستی لێ دەدات .

عن ابن عمر قال سمعت رسول الله  صلى الله عليه وسلم يقول : (( إن مسحهما كفارة  للخطايا . )) رواه الترمذي ( 959 ) . والحديث : حسنه الترمذي وصححه الحاكم ( 1 / 664 ) ووافقه الذهبي .

واتە : مەسح کردن ھەردوو روکن کەفارەتە بۆ تاوانەکان .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام