سەردێری پرسیار:ئایا مناڵی لەبار چوو شەفاعەت دەکات ؟

بەرواری دانان :2018-11-03 کۆدی پرسیار:783

پرسیار:

پرسیار // مناڵم لەبار چووە لە حەوت مانگی ، ئایا شەفاعەت دەکات بۆم لە ڕۆژی قیامەت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن مناڵ لەناو سکی دایکی دوای چوار مانگ دەبێتە مرۆڤ ، وە ڕۆژی قیامەت زیندوو دەکرێتەوە و مناڵی لەبار چووش شەفاعەت دەکات بۆ دایک و باوکی خۆی لە ڕۆژی قیامەت .

فەرموودە ھاتوون سەبارەت بە شەفاعەت کردنی مناڵی لەبار چوو بۆ دایک و باوکی ، بەڵام جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ڕاستی و ناڕاستی فەرموودەکان .

مُعاذِ بنِ جبلٍ رضيَ اللهُ عنه عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليهِ وسلم قالَ : (( وَالَّذِيْ نَفْسِيْ بِيَدِهِ إِنَّ السِّقْطَ لَيَجُرُّ أُمَّهُ بِسَرَرِهِ إِلَىْ الجَنَّةِ إِذَا احْتَسَبَتْهُ )) رواه ابن ماجه (1609) وقد اختلف العلماء في صحة هذا الحديث ، فضعفه النووي في "الخلاصة" (2/1066) ، والعراقي في "مغني الأسفار" (1/373) ، والبوصيري في "مصباح الزجاجة" . ومحققو مسند أحمد ، وحسنه المنذري في "الترغيب والترهيب" (3/57) ، وصححه الألباني في "أحكام الجنائز" (ص/39) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مردنی یەکێک لە مناڵەکان دەبێتە حیجاب لە ئاگر ، وە ھەروەھا مناڵی لەبار چووش . )) "المجموع" (5/287) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام