پرسیار // حوکمی جوولە کردن لەناو نوێژ ؟
وەڵام // زانایان دەلێن جوولە کردن لەناو نوێژ تەفصیلی تێدایە ، حالەت ھەیە حەڕامە و نوێژ بەتال دەکات ، وە حالەتیش ھەیە مەکروھە و حالەتیش ھەیە واجبە بکرێت ، حالەتیش ھەیە سونەت جوولە بکرێت لەناو نوێژ ، وە حالەتیش ھەیە ڕێگەپێدراوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جوولە کردن لەناو نوێژ ئەسڵ وایە باش نییە ئیلا بۆ پێویستی نەبێت ، لەگەڵ ئەمەش دابەش دەکرێت بۆ پێنج بەش :
بەشی یەکەم : جوولەی واجب .
بەشی دووەم : جوولەی حەڕام .
بەشی سێیەم : جووکە مەکروھ .
بەشی چوارەم : جوولەی سونەت .
بەشی پێنجەم : جوولە ڕێگە پێدراو .
سەبارەت بە جوولەی واجب : ئەو جوولانەیە کە دروستی نوێژی لەسەر وەستاوە ، وەک ئەوەی بیبینێت مێزەری " جامانەی " پیسایی پێوە بێت ، دەبێت جوولەی پێ بکات بۆ لادانی و لەسەر داکەنینی ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت جبریل ھاتە لای نوێژی بۆ خەلک دەکرد ، خەبەری پێ دا کە نەعلەکانی پیسایی پێوەیە ، نەعلی داکەناند لەناو نوێژ و بەردەوام بوو . [ رواه أبو داود 650 ، وصححه الألباني في الإرواء 284 ] .
نموونەی تر کەسێک خەبەری پێ دەدات کە ڕووی لە قیبلە نییە ، واجبە لەسەری ڕوو بکاتە قیبلە لەناو نوێژدا .
سەبارەت بە جوولەی حەڕام : زۆر جوولە کردنە بەدوای یەک بێ ئەوەی پێویستی پێی ھەبێت ، چونکە جوولەی ھاوشێوەی ئەمانە نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ، ئەو جوولەی نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە حەڵاڵ نییە بکرێت ، چونکە لە بابەتی بەکەم دانانی ئایەتەکانی خوای گەورەیە .
سەبارەت بە جوولەی سونەت : جوولە کردنە بۆ کردەوەی سونەتی نوێژ ، وەک ئەوەی جوولە بکات بۆ ڕاست بوونی ڕیز ، یان بۆشاییەک دەبێت لە ڕێزی پێشەوەی پێش خۆی ، پێش دەکەوێت لەناو نوێژ دایە ، یان بۆشایی کەوتۆتە ناو ڕیز جوولە دەکات بۆ ئەوەی پڕی بکاتەوە ، یان جوولەی تری ھاوشێوەی ئەمانە دێتە دی بە کردنی کردەوەی سونەت ، چونکە ئەمە دەکرێت بۆ تەواو کردنی نوێژ ، لەبەر ئەوە ابن عباس کاتێک نوێژی کرد لەگەڵ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، لە لای چەپ وەستا سەری گرت و ھێنایە لای ڕاست لە پشتەوە ھێنایە لای ڕاست . [ متفق عليه ] .
سەبارەت بە جوولەی ڕێگە پێدراو : جوولەی کەم بۆ حاجەتێک ، یان زۆری پێویست وەک ھەلگرتنی ئومامەی کچی زەینبی کچی پێغەمبەر کە دەکاتە باپیری لە دایک ، کاتێک ھەلدەستا ھەلیدەگرت ، کاتێک دەچووە سوجدە دایدەنا . [ البخاري 5996 ومسلم 543 ] .
سەبارەت بە جوولەی زۆری پێویست ، نموونە نوێژ کردن کاتی جیھاد کردن ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ* فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالاً أَوْ رُكْبَاناً فَإِذَا أَمِنْتُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ )) البقرة/238-239 ، چونکە ئەوەی نوێژ دەکات و دەڕوات گومانی تێدا نییە زۆر جوولە دەکات و لەسوودی نوێژە و بەتاڵ نابێت .
سەبارەت بە جوولەی مەکروھ : بێجگە لەو جولانەی باسمان کرد ھەر جوولویەک بکرێت ئەسڵ وایە باش نییە ، لەسەر ئەمە بەوانە دەلێین ئەوانەی جوولە دەکەن جوولەکانیان باش نییە لەناو نوێژ ، پاداشتی نوێژ کەم دەکاتەوە ، ئەم ئالەتە لەلای زۆر خەلک ھەیە ، ھەیە دەست لە کاتژمێر یان لە قەلەم یان لە جامانە یا لە لووت یان لە ڕیش دەدات یان شتی تری ھاو شێوەی ئەمانە ، ھەموو ئەمانە لە جۆری مەکروھن ئیلا ئەگەر زۆر بێت و بەدوای یەک بێت ئەو کات نوێژ بەتاڵ دەبێت . )) مجموع فتاوى الشيخ 13/309-311
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ