سەردێری پرسیار:حوکمی بەمیرات وەرگرتنی ماڵی حەڕام ؟

بەرواری دانان :2018-11-03 کۆدی پرسیار:785

پرسیار:

پرسیار // کەسێک دەزانێت ئەو ماڵەی بە میرات بۆی ماوەتەوە حەڕامە و بەڕیبا بە دەست ھێنراوە ، ئایا دروستە وەری بگرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایایان دەلێن ئەو ماڵەی بۆی دەمێنێتەوە دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : نازانێت حەڕامە یان حەڵاڵە ، لەم حالەتە ئەو ماڵە بۆی حەڵاڵە و دروستە وەریبگرێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

حالەتی دووەم : دەزانێت حەڕامە ، لەم حالەتە ئەو ماڵە بۆی حەڵاڵ نییە و دروست نییە وەری بگرێت ، بەلکو دەبێت بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنێتەوە ئەگەر کرا یان بکات بە خێر .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک ماڵێک بە میرات وەربگرێت و نەزانێت کەسەکە چۆن بە دەستی ھێناوە ، لە حەڕام یان حەڵاڵ ؟ ھیچ نیشانە نەبوو ، ئەوە حەڵاڵە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، ئەگەر زانی حەڕامی تێیدایە و گومانی لە بڕی حەڕام ھەبوو نەیزانی چەندە ، لەم حالەتە حەڕامەکە دەردەھێنێت بە ئیجتھاد . )) "المجموع" (9/428) .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : پیاوێک ڕیبا خۆرە و ماڵی بۆ مناڵەکانی بەدوای خۆی بەجێ ھێشتووە ، ئایا دروستە مناڵەكانی میرات لێی وەربگرن یان نە ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەو بڕە پارەی دەزانرێت ڕیبایە دەردەھێنرێت ، یان دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی ئەگەر کرا ، یانیش دەبەخشرێت بە ھەژارەکان . )) "الفتاوى الكبرى" (1/478)

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام