سەردێری پرسیار:حوکمی کوشتنی مار و دووپشک لەناو نوێژدا ؟

بەرواری دانان :2018-11-04 کۆدی پرسیار:786

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە مار و دووپشک بکوژیت ؟ ئایا نوێژ بەتاڵ دەبێت بە کوشتنی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // ھەموو زانایان یەک دەنگن کە دروستە مار و دووپشک بکوژیت بەلگە :

عن أبو هريرة رضي الله تعالى عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( اقتلوا الأسودين في الصلاة : الحية والعقرب ))

واتە : بیکوژن لە ناو نوێژ ھەردوو ڕەشەکان ، مار و دووپشک .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر کوشتنی مار و دووپشک لە ناو نوێژ ، لەبەر فەرموودەی ئەبو ھوڕەیڕە دەلێت پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " اقتلوا الأسودين في الصلاة : الحية والعقرب " ، الكمال بن الهمام الحنفي دەڵێت : فەرموودەکە ھەمووی دەگرێتەوە جا چ پێویستی بە کردەوەی زۆر بوو یان کەم ، وتراوە : فەرموودەکە باسی ئەو حالەتەیە کە جوولەی کەم بکەی ، مالکییەکان فەرموودەکەیان تایبەت کردووە بەو حالەتەی کە مارەکە بەرەو ڕووی دێت ، پێیان باش نییە بیکوژیت لەناو نوێژ ئەگەر بەرەو ڕووی نەھێت . )) " الموسوعة الفقهية الكويتية " (32/ 221) .

سەبارەت بە کوشتنی مار و دووپشک لەناو نوێژ دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : واجبە مار و دووپشک بکوژیت ئەگەر لەناو نوێژ ھێرشی کرد سەرت یان بەرەو ڕووت ھات .

حالەتی دووەم : سونەتە بکوژیت مار و دووپشک لەناو نوێژ ئەگەر بەرەو ڕووت نەھات و ھێرشی نەکردە سەرت .

ابن عثیمین ڕەحـمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆ نوێژ کەر دروستە مار و دووپشک بکوژیت ، بەلکو سونەتە بۆی کە بکوژێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە کوشتنی دەفەرمووێت : " اقتلوا الأسودين في الصلاة: الحية والعقرب " لەسەر ئەمە سونەتە مار بکوژیت ، ئەگەر ھێرشی کرد واجبە لەسەری بکوژێت وەک بەرگری کردن و لادان لە نەفسی خۆی ، ... )) "الشرح الممتع " (3/253) .

سونەت وایە بکوژیت ئەگەر پێویستی بە جوولەی زۆر نەبێت ، بەڵام ئەگەر پێویستیت بە جوولەی زۆر ھەبوو ئەوا باشتر وایە وازی لێ بھێنی ئیلا ئەگەر ھێرش بکاتە سەرت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام