پرسیار // حوکمی وتنی (( تقبل اللە )) دوای نوێژی واجب چییە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ھیچ فەرموودە نەھاتوون بۆ وتنی تقبل اللە دوای نوێژی واجب ، بەلکو داھێنراوێکە لە دین دا .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەوقە کردن دوای لێ بوونەوە لە نوێژ و وتنی تقبل ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی بۆی نییە ، نە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نقل کراوە ، وە نە لە ھاوەڵانیش نقل کراوە . )) مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين" (13 / 171) .
ابن كثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەھلی سونە بۆ ھەموو وتە و کردەوەیەک جێگیر نەبووبێت لە ھاوەڵان دەلێن داھێنراوە ، چونکە ئەگەر خێر بوایا ئەوا پێشی ئێمە دەکەوتن ، ھیچ شتێکی باش نەبووە ئیلا ئەوان دەست پێشخەرییان تێدا کردووە . )) "تفسير ابن كثير" (7 / 278-279) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ