پرسیار // ئایا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت ئومەتی من دەبێتە حەفتاو سێ گروپ ۷۳ مەبەست پێی ئۆمەتەکەم موسلمانان دەگرێتەوە یان ئومەتی بانگەوازیش ( کافرەکانیش ) دەگرێتەوە ؟
وەلام // عن معاویة بن ابی سفیان رضی الله عنهما قال : ٲلا ان رسول اللە صلی الله علیه وسلم قام فینا فقال : (( ٲلا ٳن من قبلکم من ٲهل الکتاب ٱفترقوا علی ثنتین و سبعین ملة ، و ٳن هذه الملة ستفترق علی ثلاث وسبعین ، ثنتان و سبعون فی النار ، و واحدة فی الجنة ، وهي الجماعة )) رواە ابو داود (٤٥۹۷) .
واتە : پێتان بلێم کە ئەوانەی پێش ئێوە ئەهلی کتاب دابەش بوون بۆ حەفتا و دوو کۆمەل ، ئەم ئومەتەش دابەش دەبێت بۆ حەفتاو سێ کۆمەڵ ، حەفتاو دووی بۆ ناو ئاگرن ، وە یەکێکیان بۆ ناو بەهەشتە کە کۆمەلی موسلمانە .
روایەت هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ..... قالوا : و من هی یا رسول ؟ قال : ما ٲنا علیە و ٲصحابی )) رواە الترمذی ( ۲٦٤۱) .
واتە : هاوەلان پرسیار دەکەن سەبارەت بەو کۆمەلەی ڕزگار دەبێت لە ئاگری دۆزەخ و دەچێتە بەهەشت دەلێن کامەیە ئەی نێردراوی خوا ؟ دەلێت : ئەوانەن کە لەسەر ڕێبازی من و هاوەلانی من دەڕۆن .
روایەت هاتووە ابو هریرە دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموووێت : (( جولەکە بوونە حەفتاو یەک کۆمەل ، وە گاورەکان بوونە حەفتاو دوو کۆمەل ، وە موسلمانانیش دەبنە حەفتاو سێ کۆمەل )) رواە ابو داود ( ٤٥۹٦) .
زانایان دەلێن دوو ئومەت هەیە ، ئومەتی بانگەوازی کە کافرەکان دەگرێتەوە ، وە ئومەتی وەلامدەرەوەش کە موسلمانان دەگرێتەوە ، زانایان دەلێن لەم فەرموودەیە مەبەست پێی ئومەتی وەلام دەرەوەیە کە موسلمانان دەگرێتەوە نەک مەبەست پێی کافریش بێت چونکه فەرمووەکان ڕوون و ئاشکران .
مبارکفوری ڕەحمەتی خوای دەفەرمووێت : (( مەبەست بە ( ٲمتی ) ٲمة الاجابة ، واتە مەبەست پێی ئومەتی وەلام دەرەوە .....)) تحفة الحوذی ج۷ لاپەڕە ٤٤۰
هەروەها خاوەنی عون المعبود دەفەرمووێت : (( " وان هذه الملة " واتە : ئومەتی محمد سەلامی خوای لێ بێت )) عون المعبود ج۱۲ لاپەڕە ۲٥۷
زانایان دەلێن ڕاستە فەرموودەکە دەلێت لە ئومەتی من دەبنە حەفتاو سێ کۆمەل ، بەلام لەو حەفتاو سێیە هەیە لە دین دەرچووە و هەیە لە دین دەرنەچووە ، وە جیاوازییەکە هی بیروباوەڕە نەک بابەتی فقهی ، کە ئەمڕۆ ئومەتی ئیسلام تووشی گەورەترین جیاوازی بیروباوەڕ بووە لە چەندین ڕووەوە دژایەتی ڕێگای ڕاست دەکرێت هەر کەسێک سەرسامە بەڕای خۆی و دین بەڕای خۆی لێک دەداتەوە و سەنگ بۆ فەرموودە و وتەی هاوەلان و زانایان دانانێت .
لەوانەیە یەکێک بلێت موسلمانان ئێستا لە حەفتاو سێ کۆمەل زیاتر بووینە ، زانایان دەلێن مەبەستی فەرموودەکە ئەوەیە دەبنە حەفتاو سێ کۆمەلی سەرەکی لەوانەیە یەکێک لەو کۆمەلانە چەندین لقی لێ ببێتەوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ