پرسیار // کەسێک ئوتۆمبێل لێ دەخوڕێت و تووشی ڕووداو دەبێت ، دوو کەس دەمرن ، ئایا خوێن بایی "دییە " لەسەر شوفێرە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ڕووداو دروست بوون دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر شوفێر کەمتەرخەم بێت یان ھۆکاری دروست بوونی ڕووداوەکە بێت ، ئەوە خوێن بایی و لەسەرە و کەفارەت دەدات .
حالەتی دووەم : ئەگەر کەمتەرخەم نەبێت و ھۆکاری دروست بوونی ڕووداوەکە نەبێت ، ئەوە خوێن بایی لەسەر نییە ھیچی لەسەر نییە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ھۆکاری ڕووداوەکە ، ئەگەر بەھۆی کەمتەرخەمی یان زیادەڕەوی شوفێر بێت ، ئەوا زەمانەت واتە خوێن بایی لەسەرە و لەگەڵ کەفارەت ، ئەگەر کەمتەرخەمی یان زیادەڕەوی ئەوی تێدا نەبێت ئەوا ھیچی لەسەر نییە . )) فتاوى إسلامية (3/357) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ئەگەر شوفێر زیادەڕەوی کردبێت لە چوون یان ھۆکار بووە بۆ ڕووداو وەک سەرپێچی یان بەخێرای لێخوڕین یان خەوی زۆر دەھات یان شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە یان پشت گوێ خستنی ئوتومبێل یان ھۆکارەکانی سەلامەتی تێیدا نەبێت ، ئەوا کەفارەتی کوشتنی لەسەرە ، ئەویش بەندەیەکی ئیماندار ڕزگار کردنە ئەگەر پێی نەکرا دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو دەبێت و لەگەڵ گەڕانەوەش بۆ لای خوا " تەوبە " ، بەڵام ئەگەر ھۆکاری ڕووداوەکە نەبێت بە ھیچ ڕوویەک ، ئەوا ھیچی لەسەر نییە . )) فتاوى إسلامية (2/356) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ