سەردێری پرسیار: کەسێک بەخێرایی لە ئوتومبێل دەخوڕێت ، ئایا ئەگەر بمرێت بە قاتل " خۆ کوژ " حساب دەکرێت ؟

بەرواری دانان :2018-11-05 کۆدی پرسیار:791

پرسیار:

پرسیار // کەسێک بەخێرایی لە ئوتومبێل دەخوڕێت ، ئایا ئەگەر بمرێت بە قاتل " خۆ کوژ " حساب دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن خێرای لێ خوڕین دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : بەخێرای لێ دەخوڕێت بۆ ئەوەی تووشی ڕووداو بێت و بمرێت ، ئەمەیان بە خۆ کوژ حساب دەکرێت .

حالەتی دووەم : بەخێرای لێ دەخوڕێت بە ئارەزووی خۆی یان کارێکی بەپەلەی ھەیە ، نییەتی تووش بوون بە ڕووداو خۆ کوشتنی نییە ، لەم حالەتە بە خۆ کوژ حساب ناکرێت ، بەلکو بە ھەڵە خۆی کوشتووە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی دەکرێت : کەسێک مردووە بەھۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ، ئایا دەوترێت : ئەمە لە بابەتی خۆ کوشتنە و بە خۆ کوژ حساب دەکرێت ؟

لە وەڵامدا دەفەرمووێت : (( نەخێر ئەمە لەبابەتی خۆ کوشتن نییە ، بەلکو نەفسی خۆی کوشتووە بە ھەڵە ، ئەگەر خێرای ھۆکار بێت بۆ ئەم ڕووداوە ، ئەوە نەفسی خۆی کوشتووە بە ھەڵە ، چونکە ئەگەر پێی بلێیت : ئایا تۆ بەخێرای لێت خوڕی بۆ ئەوەی بمری ؟ دەڵێت : نەخێر ، ئەمە خۆ کوژ نییە ، بەڵام دەوترێت : نەفسی خۆی کوشتووە بە ھەڵە . )) "لقاء الباب المفتوح" (73/19).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام