سەردێری پرسیار:حوکمی داوای یارمەتی و ھاوکاری کافرەکان بۆ ئیمانداران بۆ بەژدار بوونیان لە شەڕ دژی کافرەکان ؟

بەرواری دانان :2018-11-05 کۆدی پرسیار:792

پرسیار:

پرسیار // حوکمی داوای یارمەتی و ھاوکاری کافرەکان بۆ ئیمانداران بۆ بەژدار بوونیان لە شەڕ دژی کافرەکان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // سەبارەت بە یارمەتی و ھاوکاری کافر بۆ ئیماندار کاتی جەنگ جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا دەڵێن دروست نییە داوای یارمەتی لە کافرەکان بکەیت یان کافر بکەیتە پاڵپشتی خۆت بۆ شەڕ کردن دژی کافرەکان ، کە ئەمە وتەی مالک و ئەحمەدە ، بەلگە :

(١) عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە پیاوێکی وت کە ڕۆژی بەدر شوێن موسلمانان کەوت بۆ ئەوەی بەژداری جەنگ بکات : (( بگەڕێوە موشریک ناکەینە یارمەتیدەر بۆ خۆمان . )) رواە مسلم (١٨١٧) .

(٢) چونکە کافرەکان ئەمین نین لە فێڵ کردن و خیانەت .

دووەم : ھەندێک زانای تر دەڵێن دروستە داوای یارمەتی لە کافر بکەیت یان کافر بکەیتە پاڵپشتی خۆت بۆ شەر کردن دژی کافرەکان ، ئەگەر کافرەکە ئەمین بێت و موسلمانان پێویستییان بە یارمەتی ھەبێت ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن بازە ، بەلگە :

(١) فەرموودە ھاتووە رواە ئەبو داودە (٤٢٩٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خەبەری داوە بە یەکگرتنی ڕۆم و موسلمانان دژی کافرەکان ، زەمی ئەمەی نەکردووە ، بەلگەیە کە دروستە .

(٢) ئەگەر موسلمانان پێویستیان پێ ھەبێت و جێگای متمانە بن دروستە کە کاتی پێویستی چەندین شت لە شەرعدا ڕێگە پێدراوە ، وە فەرموودەی عائیشە باسی ئەو حالەتەیە کە پێویستییان پێی نەبێت .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەوانەیە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لەبەر ئەوە ڕەتی کردبێتەوە کە بەژدار نەبێت لەگەڵ موسلمانان بۆ جەنگ ئومێدی ئەوەی ھەبێت موسلمان بێت یان بۆ ئەوەی موسلمان بێت ، لەسەر ئەمە ئیمام بۆی ھەیە ڕێگری بکات و ڕەتی بکاتەوە بۆ جەنگ کردن ، وە بۆی ھەیە ئیزنیشی پێی بدات . )) الأم ج٥ لاپەڕە ٣٨٥

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بڵێت : ئایا پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت داوای یارمەتی لە صفوان بن أمیەی نەکرد بە لێ وەرگرتنی درعەکان ؟

دەڵێین : بەلێ ، بەڵام ئەمەیان داوای یارمەتی لێی کرد بە ماڵ ، ئەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەفی کردووە داوای یارمەتی کردنە بە نەفس ، چونکە ئەگەر ئێمە بکەینە یارمەتی دەری خۆمان بە نەفس ئەوا ئەمین نین لە خیانەتی و باڵا دەست دەبێت بەسەر نھێنییەکانی جەنگ ، یان جەنگ دەکات نەک جەنگ کردنێکی ئازایانە ، سەبارەت بە داوای یارمەتی کردن بە ماڵ ھیچی تێدا نییە و دروستە ، چونکە ئەوانەی درعیان بەکارھێنا موسلمان بوون ، ھیچ زیان لەسەر ئێمە نییە و پێچەوانەی فەرموودە نییە .

ئەگەر یەکێک بلێت : ئەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت داوای یارمەتی لە موشریکێکی نەکرد لە ترسناکترین مەوقف کە ھیجرەت کردن بوو ، پێغەمبەر ئەوی کرد بە ڕێ نیشاندەر ، پێی دەڵێن : عبداللە بن أریقط لە بنی الدیل بوو ، وە موشریک بوو ؟

وەڵام : بۆ ھەموو شوێنێک وتەیەک ھەیە ، جیاوازی ھەیە لەنێوان داوای یارمەتی کردن لە کافرەکان لە حالەتی جەنگ و داوای یارمەتی کردن بۆ ڕێگا پیشاندان و شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە ، یان وەڵام دەدرێتەوە بە وەڵامێکی تر ئێمە ھەر کاتێک ئەمین بووین لە خیانەتی و سوودمان لە بیروڕایەکانی وەرگرت یان بۆ شەڕکردن ، ئەوا ھیچی تێدا نییە و دروستە ، چونکە حوکمی دەسوڕێتەوە بە دەوری عیلەت ، بەلکو ئەمە لە ھەمووان نزیکتر بێت ، چونکە عبداللە بن أریقط ئەگەر وتستبا خیانەت بکات گەورەترین خیانەتی دەکرد ، چونکە قوڕەیش دایان نا بۆ ھەر کەسێک پێغەمبەر و ئەبو بکر بگرێت دوو سەد وشتریانی پێ بدات ، لەو کاتە شتێکی گەورە بوو .

ئەوەی بۆ من دیار بێت نابێت داوای یارمەتی بکەیت لە موشریکەکان بۆ جەنگ ، بەڵام ئەگەر مصلەحەت و سوودێک ھەبێت لەگەڵ ئەمین بوون لە غەدر و خیانەتیان ، ئەوا دروستە و ھیچی تێدا نییە ، جونکە مصلەحەتێکی بێ زیانە ، چونکە حوکم دەسووڕێتەوە بەدەوری عیلەت بە بوونی و نەبوونی ، داوای یارمەتی کردن لە کافر حەڕامە ، جا چ بەکرێ بێت یان بێ کرێ ، ئەگەر مەصلەحەتی و ئەمنی تێدا نەبێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٤ لاپەڕە ٧٨ ــ ٧٩

زانایان دەڵێن دروستە داوای یارمەتی بکەیت لە کافر بۆ جەنگ کردن ، جا چ دژی کافرەکان بێت یان دژی موسلمانێکی دەست درێژی کار ، ئەگەر سوودی ھەبوو و ئەمین بوون لە خیانەتیان .

پوختەی وەڵام :

(١) داوای یارمەتی کردن لە کافرەکان ئەگەر موسلمانان پێویستیان پێ نەبێت یان ئەمین نەبن لە خیانەتیان ، لەم حالەتە دروست نییە و حەڕامە .

(٢) داوای یارمەتی کردن لە کافرەکان بە ماڵ دروستە .

(٣) داوای یارمەتی کردن لە کافرەکان ئەگەر موسلمان پێویستیان پێ ھەبێت و ئەمین بن لە خیانەتیان ، لەم حالەتە دروستە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام