پرسیار // دکتۆر کەمتەرخەمە لە نەشتەرگەری کردن بۆ نەخۆش ، ئایا خوێن بایی لەسەر دکتۆرە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ئەگەر دکتۆر کەمتەرخەم بێت خوێن بایی لەسەرە و دەبێت کەفارەتیش بدات .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەمتەرخەمی لە دکتۆر ھەبوو یان شارەزا نەبوو لە نەشتەرگەری کردن ، ئەوە بەرپرسیاریەتی لەسەر شانی ئەوە ، کەفارەتی لەسەرە و خوێن بایی " دییە " دەبێت بدات کە لەسەر خزمەکانییەتی " خزم و نزیکەکانی باوکی " ، چونکە ئەمە بە کوشتنی ھەڵە حساب دەکرێت ، بەڵام ئەگەر دکتۆر شارەزا بێت لە نەشتەرگەری ، وە کەمتەرخەمی نەکرد بێت ، ئەوا ھیچی لەسەر نییە ، نە کەفارەت و نە خوێن بایی لەسەر نییە . )) "المنتقى من فتاوى الشيخ صالح الفوزان " ( 3 / 280 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ