پرسیار // ئایا دروستە کڕین و فرۆشتن بکرێت و ھەندێک ماڵ تەسلیمی فرۆشیار بکرێت بێ ئەوەی نرخی فرۆشتن دیار بکرێت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن یەکێک لە مەرجەکانی کڕین و فرۆشتن ئەوەیە کە دەبێت نرخ دیار کرابێت و نابێت جھالەتی تێدا بێت .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە کڕین و فرۆشتن بکرێت بێ ئەوەی نرخ دیار بکرێت ، وەک ئەوەی بفرۆشێت بەوەی بازار ، یان بکڕێت وەک فلانە کەس کڕیویەتی ، یان بە قیمەت ، ئەمانە ھەموویان پووچن ، چونکە کڕین و فرۆشتنێکە جھالەتی تێدایە و ماڵی خەلک خواردنە بە ناھەق . )) "المحلى" (7/ 512) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جھالەتی نرخ دەبێتە ھۆی پووچ بوونی کڕین و فرۆشتن ، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی کڕین و فرۆشتن زانینی نرخە . )) "الشرح الممتع" (8/ 233) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ