پرسیار // ئایا شافی یەکێکە لە ناوەکانی خوای گەورە ؟
وەلام // زانایان دەلێن شافی یەکێکە لە ناوەکانی خوای گەورە کە قورئان و سونەت بەلگەن بۆ ئەم ناوە .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ﴾) [الشعراء: 80].
عن عائشة - رضي الله عنها -: أن النبي - صلى الله عليه وسلم - كان إذا عاد مريضًا يقول : (( أذهب الباس رب الناس، اشف أنت الشافي، لا شفاء إلا شفاؤك، شفاء لا يغادر سقمًا )) البخاري (٥٧٤٣)، ومسلم (٢١٩١) .
خوای گەورەیە شافی یە و شیفای نەخۆشییەکانی دڵ دەدات ، وەک : دڵ پیسی و حەسوودی و شەھەوات و وە شیفای نەخۆشییەکانی لاشەش دەدات .
تویجری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( اللە شافییەکی حەقە بۆ ھەموو نەخۆشیەکانی دیار و شاراوە ، کەس ناتوانێت شیفا بدات بێجگە لە خوای گەورە نەبێت ، ....
شافی یەکی حەقە و شیفای سینگ و دڵ دەدات لە نەخۆشییەکانی کوفر و شیرک و شوبھە و گومان و حەسوودی و ناکۆکی و نەخۆشییەکانی تری دڵ ، .... )) کتاب التوحید لاپەڕە ٦٢٠
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ