سەردێری پرسیار:چۆن تەیەمووم دەکرێ لەسەر شوێنی بریندار بوو ؟

بەرواری دانان :2018-09-29 کۆدی پرسیار:80

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر یەكێك دەستی شكا بێت و دەستی گەج كرا بێت یان شوێنكی بریندار بوو بێت چۆن دەست نوێژ هەلدەگرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە مسح كردنی لەسەر جبائر ( واتە ئەو شوێنانەی كەوا برینداربووینە وە داپوشراوە بە پارچە پەڕوێک یان گەچ كڕاوە یان هەر شتێکی تر ...) سێ وتە هەیە :

یەكەم // ئەو شوینانەی لفاف يان گەچی پێوەیە ئەوا وازی لێ دەهێنرێت نە مسح دەكرێت نە تەیەموم دەکرێت ، كە ئەمە ووتەی ابن حزم ، داود ، .......هتد ، بەلگە :

(۱) هیچ بەلگەیەكی ڕاست لە قورئان یان سونەت دا نەهاتووە كە تەیەموم یان مسح كرا بێت لەسەر جبائر . (۲) شتێك كە لە توانای مروڤ دا نەبێت و گران بێت دین داوای نەكردووە كە چەندین بەلگە هاتوون .

دووەم // هەندێك زانای تر دەلێن تەیەموم دەكرێت و مسح ناكرێت ، كە ئەمە وتەی هەندێك زانای شافعی یە .

سێیەم // زۆربەی زانایان دەلێن مسح دەكرێت لەسەر جبائر ، كە ئەمە وتەی حنابلە ، مالكی ، شافعی ، حنفی ، ابن عثیمین ، ابن تیمییە ، ....... هتد ، بەلگە :

(۱) عن علي رضي الله عنها قالت : (( انكسرت إحدی زندی ، سألت رسول الله صلی الله علیه وسلم فأمرنی أن أمسح علی الجبائر )) رواە ابن حاجە (٦٥۷) .

واتە : عەلی دەفەرمووێت : (( یەكێك ئێسكەكانی مەچەكی دەستم شكا بوو پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت فەرمانی بە من كرد مسح بكەم لەسەر جبیرە )) .

(۲) قیاس دەكەن لەسەر مەسح كرن لەسەر خوف ، ئەگەر دروست بێت مەسح لەسەر خوف بکەی کە پێویست نەبیت ، مەسح لەسەر جبیرە لە پێشترە دروست بێت چونكە پێویستە .

(۳) دەست نوێژ هەلگرتن بە ئاو و مەسح کرد لە پێشترە لە دەست نوێژ هەلگرتن بە خۆل و تەیموم .

(٤) نافع خوا لی رازی بێت دەفەرمووێت : " ابن عمر دەست نوێژی هەلگرت و مسحی بەسەر شوێنی داپوشراودا كردوو ، وە ئەندامەكانی تری دەست نوێژی شووشتووە .

وتەی راست وتەی سێیەمە كە وتەی زۆربەی زانایانە دروستە مەسح لەسەر جبائر بكرێت ، هەروەها نابێت مەسح و تەیموم پێكەوە بكرێن ئەو فەرموودەی هاتووە لاوازە کە باسی مسح و تەیەمووم دەکات پێکەوە .

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( پێویست ناكات تەیەموم بكەیت بەلکو مەسح دەکەیت كە ئەمە وتەی ڕاستی زانایانە والله اعلم )) مجموع الفتاوی ج۲۱ لاپەڕە ۲٦۷.

زانایان دەلێن ئەوەی دەستی یان هەر ئەندامێكی تری بریندار دەبێت ئەم دوو حالەتانەیە :

حالەتی یەكەم // ئەگەر داپۆشراو بیت حوكمی مەسح كردن لەسەر جبائری هەیە .

حالەتی دووەم // ئەگەر داپۆشراو نەبێت ئەم سێ حالەتەیە :

(١) ئەگەر شووشتن زیانی بۆی نەبێت دەبێت بشورێت وەك ئەندامەکانی تری دەست نوێژ .

(٢) ئەگەر شووشتن زیانی بۆی هەبیت بێجگە لە مەسح ، ئەوە دەبێت مەسح بکرێت .

(٣) ئەگەر شوشتن و مەسح زیانی هەبوو بۆی ، ئەوە دەبێت تەیەموم بکات .

ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا مەسح لەسەر جبائر دەكرێت بۆ بێ نوێژی گەورە و بچووك [واتە دەست نوێژ و خۆشۆردن ] ؟؟ وەلام / بەڵێ بۆ خوشوشتنیش مەسح دەكرێت چونكە پێویستە وەك مەسح كردن لەسەر خوف نییە ، دروستە مەسح بكەیت بۆ دەست نوێژ و خوشوشتنیش ......)) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ٦۷۸ پوختەی وەلام زانایان دەلێن :

( ۱ ) زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون كە دروستە مەسح لە سەر جبائر بكرێت كە ئەمە وتەی راستە .

( ۲ ) ئەو فەرموودەی هاتووە سەبارەت بەوەی كە دەبێت مەسح و تەیموم پێكەوە بكرێن لاوازە نابێت هەردووكیان پێكەوە بكرێن.

( ۳ ) دروستە مەسح لە سەر جبائر بكرێت بۆ دەست نوێژو خۆشووشتن .

( ٤ ) ئەگەر شوێنی بریندار بووی یان شوێنی شكاو دا پۆشراو نە بێت ئەم سێ حالەتەیە :

(أ) ئەگەر شوشتن زیانی بۆی نەبوو دەبێت بشوورێت وەك ئەندامەكانی دیكەی دەست نوێژ .

(ب) ئەگەر شووشتن زیانی بۆی هەبێت بێجگە لە مەسح ، ئەوە دەبێت مەسح بکرێت.

(ج) ئەگەر شوشتن و مەسح زیانی بۆی هەبێت ، ئەوە دەبێت تەیموم بکات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام