پرسیار // حوکمی دەرچوونی مەنی بێ ئەوەی ھەست بە خۆشی بکەیت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن دوو مەرج ھەیە بۆ واجب بوونی خۆشۆردن :
(١) بە شێوەی فلیچقە مەنی دەربچێت .
(٢) ھەست بە خۆشی بکەیت .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( شاراوە نییە خۆشۆردن واجب دەبێت بە دەرچوونی مەنی بەشێوەی فلیچقە و ھەست کردن بە خۆشی ، کاتی بە ئاگای " واتە حالەتی بێجگە لە نووستن " ، بەڵام کاتی نووستن بەھەر شێوەیەک دەربچێت خۆشۆردن واجب دەبێت ، لەبەر فەرموودەی عەلی خوا لێ ڕازی بێت ، عن عليّ بن أبي طالب رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : " إذا فضخت الماء فاغتسل وإن لم تكن فاضخاً فلا تغتسل " والفضخ هو خروجه بالغلبة . ))
فتاوى إسلامية ج1 لاپەڕە ٢١٦
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەرجە بۆ واجب بوونی خۆ شۆردن :
(١) بە شێوەی فلیچقە بێت .
(٢) ھەست بە خۆشی بکەیت .
ھەندێک زانا دەڵێن : ھەست بە خۆشی بکەیت ، بە شێوەی فلیچقە ڕەش دەکەنەوە ، دەڵێن : چونکە ناکرێت مەنی دەربچێت ھەست بەخۆشی بکەیت ئیلا دەبێت بەشێوەی فلیچقەش دەربچێت .
دانەری کتاب بە شێوەی فلیچقەی باس کردووە لەبەر وتەی خوای گەورە : " فلينظر الإنسان مم خلق ، خلق من ماءٍ دافق " الطارق/5 .
ئەگەر دەرچوو بێ ئەوەی ھەست بە خۆشی بکەیت بە ئاگا بیت " واتە نووستوو نەبیت " ، ئەوە خۆ شۆردن واجب نییە دانەری کتاب بۆ ئەمە چووە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە .
ئەگەر بوترێ : وەڵام چییە بۆ فەرموودەی : " الماء من الماء " ؟
دەڵێین : لەوانەیە باسی دەرچوونی زانراو بێت دەرچوونێک ھەست بە خۆشی بکەیت ، کە واجبە خۆتی بشۆی و لاشە خاو دەبێتەوە ، بەڵام دەرچوونێک بێ ئەمە ، واجب نییە خۆت بشۆی و خاوبوونەوەی لەگەڵ نییە ، لەبەر ئەوە سێ نیشانە باس دەکرێن :
یەکەم : دەرچوون بە شێوەی فلیچقە .
دووەم : بۆنەکەی ئەگەر وشک بێت بۆنەکەی وەک بۆنی ھێڵکە وایە ، بەڵام ئەگەر تەڕ بێت بۆنەکەی وەک بۆنی قوڕ وایە .
سێیەم : خاوبوونەوەی لاشە دوای دەرچوون . )) الشرح الممتع ج١ لاپەڕە ٢١٦ ــ ٢١٧ ، دار ابن ھیثم .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ