پرسیار // ئایا دروستە کچی ھاوسەری خوشکم مارە بکەم ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن کچی ھاوسەری خوشکت دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر ھاوسەری خوشکت کچێکی ھەبێت لە ئافرەتێکی تر ، دروستە ئەو کچە مارە بکەیت .
حالەتی دووەم : ئەگەر ھاوسەری خوشکت کچێکی ھەبێت لە خوشکی تۆ ، ئەوە ئەو کچە حەڕامە لەسەرت مارەی بکەیت .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالَاتُكُمْ وَبَنَاتُ الْأَخِ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمْ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ مِنْ الرَّضَاعَةِ )) [ النساء : ٢٣ ] .
لەم ئایەتە باسی کچەکانی خوشک و برای کردووە کە حەڕامن ، کچی ھاوسەری خوشکت لە ئافرەتێکی تر کچی خوشکت نییە و مەحرەم نییە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ