پرسیار // ئایا چۆن مرۆڤ تووشی لەش گرانی دەبێت و خۆشۆردن واجب دەبێت ؟
وەلام // هەر کەسێک جووت بوون بکات یان ئاوی بێتە خوار ئەوا تووشی لەش گرانی بووە ، تووش بوون بە لەش گرانی دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم // لە کاتی نووستن واتە الإحتلام :
ام سلمة دەفەرمووێت : ام سلیم ووتی : ئەی نێردراوی خوا خوای گەورە شەرم لە حەق ناکات ، ئایا ژن خۆشۆردنی لەسەرە ئەگەر لە خەودا تووشی لەش گرانی بوو وتی (( نعم اذا رٲت الماء )) بەلێ ئەگەر ئاوی دیت . متفق علیە
کاتی نووستن ئەم چوار حالەتانەمان هەیە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر لە خەودا بینی جووت بوون دەکات و کاتێ لە خەو هەستا ئاویشی ( مەنی ) بینی ، ئەوا تووشی لەش گرانی بووە و خۆشۆردن واجب دەبێت ، چونکە فەرموودەکە دەلێت بەلێ ئەگەر ئاوت بینی .
حالەتی دووەم : ئەگەر لە خەودا جووت بوونی بینی ، بەلام کاتێ لە خەو هەستا ئاوی (مەنی ) نەدیت ، ئەوا تووشی لەش گرانی نەبووە و خۆشۆردن واجب نەبووە ، چونکە حەدیسەکە دەلێت بەلێ ئەگەر ئاوت بینی ، لێرە ئاوی نەبینیووە کاتی لە خەو هەستا .
حالەتی سێیەم : ئەگەر لە خەودا جووت بوونی نەبینی ، بەلام کاتێ لە خەو هەستا ئاوی (مەنی ) بینی ، ئەوا تووشی لەش گرانی بووە و واجبە خۆی بشوات ، چونکە فەرموودەکە دەلێت بەلێ ئەگەر ئاوت بینی ، مادەم ئاو بینرا خۆشۆردن واجب دەبێت .
حالەتی چوارەم : ئەگەر لە خەودا جووت بوونی بینی بەلام کاتێ لە خەو هەستا بە گومانە نازانێت ئەم ئاوە مەنییە یان مذییه ، دەلێین ئەگەر بەلگە هەبوون ئەوا لەسەر بەلگەکان دەڕۆیت ، بەلام ئەگەر نەبوون وە بە گومان بوویت دوو وتە هەیە :
(۱) هەندێک دەلێن باشتر وایە خۆت بشۆیت احتیاطا.
(۲) هەندێک دەلێن واجب نییە خۆت بشۆیت ، کە ئەمە وتەی احمد ، ابن تیمییە ، ابن عثیمینه ، بەلگە :
فەرموودەکە دەلێت بەلێ ئەگەر ئاوت بینی ، مەبەستی ئەوەیە یەقینت هەبێت کە ئەمە ئاوە (مەنییە) لەم حالتە بەگومانی ، وە ئەسل وایە تووشی لەش گرانی نەبوویت .
وتەی ڕاست وتەی دووەمە کە واجب نییە خۆت بشۆیت .
حالەتی دووەم // کاتی بێجگە لە نووستن ، کە ئەم چەند حالەتانەن :
(١) ئەگەر زەکەری پیاو داخلی فەرج ببێت ، جا چ لە پێشەوە بێت یان پاشەوە کە حەڕامە ، وە ئاوی بێتە خوار یان نەهێتە خوار خۆشۆردن واجب دەبێت .
(٢) ئەگەر بەدەست ئاو لە خۆت بهێنیت کە حەڕامە پێی دەلێن الاستمناء ، ئەوا تووشی لەش گرانی بووە و خۆشۆردن واجب دەبێت .
(٣) ئەگەر شەهوەتی بەرز بێتەوە ئاو بێتە خوارەوە بێ دەست لێدان ، ئەوە خۆ شۆردن واجب دەبێت.
(٤) ...(..)
تێبینی یەکەم // چوار ئاو لە مرۆڤ دەردەچن دەبێت مرۆڤ بیان زانێت :
یەکەم : البول ( میز ) :
(ٲ) شێوەی میز روون و ئاشکرایە بۆ ناسینەوە .
(ب) لە ڕوو
ی پیسی وخاوێنی میز پیسە .
(ج) بەمیز کردن دەبێت زەکەر بشۆیت یان بە بەرد میز لا بدەیت و دەست نوێژ هەلبگریت .
دووەم : الودی :
(ٲ) شێوەی الودی ئاوێکی سپییە لە پاش میز کردن دێت یان ، بەزۆری لە زستانان دەردەچێت .
(ب) لە ڕووی پیسی و خاوێنی الودی پیسە وەک میز .
(ج) دەبێت زەکەرت بشۆیت و دەست نوێژ هەلبگریت .
سێیەم : المذی :
(ٲ) شێوەی مذی وەک ئاو وایە ، وە ڕوونە و دەردەچێت بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت ، لە کاتی شەهوەت هەستان یان یاری کردن لە گەل خێزانت دەردەچێت بێ ئەوەی مرۆڤ هەستی پێ بکات ، وە خاو بوونەوەی لە دوای نییە وە بۆنیشی نییە وەک مەنی .
(ب) مذی پیسە بەلام پیسیەکەی سوکترە لە پیساییەکان تر .
(ج) دەبێت زەکەرت بشۆیت و وە هەردوو هێلکەی لەگەلی ئەویش بشۆیت و دەست نوێژ هەلبگریت.
چوارەم : المنی :
(ٲ) شێوەی منی ڕەنگی سپییە و لینجە و بەشێوەی فلیچقە دەردەچێت ، هەست بەخۆشی دەکەیت و خاوبوونەوەی لە دواییە دوای دەرچوون ، وە بۆنی نزیکە لە بۆنی هەویر .
(ب) وتەی راست مەنی خاوێنە .
(ج) بە دەرچوونی مەنی خۆشۆردن واجب دەبێت .
خەلک بەزۆری منی و مذی تێکەڵی یەکتر دەکەن نازانن کامە منییە و کامە مذییه.
تێبینی دووەم // ئەگەر منی دەرچوو لە مرۆڤ بێ هەست کردن بە خۆشی خۆ شۆردن واجب نابێت بەلکو تەنها دەست نوێژ هەلدەگریت .
تێبینی سێیەم // ئەگەر یەکێک دوای لەش گرانی خۆی شۆرد بەلام دوای خۆ شۆردن مەنی هات بێ ئەوەی هەست بە خۆشی بکەیت ، ئایا دەبێت جارێکی تر خۆت بشۆیت ؟
وەلام // سێ وتە هەیە:
(ٲ) دەبێت جارێکی تر خۆی بشوات ، جا چ میزی کردبێت یان نە ، کە ئەمە وتەی شافعی و احمدە .
(ب) خۆ شۆردنی لەسەر نییە ، بەلکو دەست نوێژ هەلدەگرێت ، کە ئەمە وتەی مالک ، سفیان الثوری ، وتەیێکە لە وتەکانی احمد.
(ج) وە هەندێک جیاوازی دەخەنە پێش میز و پاش میز کردن.
وتەی ڕاست وتەی دووەمە خۆشۆردنی لەسەر نییە بەلکو دەست نوێژ هەلدەگرێت ، وە شتێکی تریش هەیە باشتر وایە دوای جووت بوون یان الاستمناء پیاو میز بکات بۆ ئەوەی هیچ منی لە بۆڕی میزی نەمێنێتەوە و کاتێک کە خۆی دەشوات مەنیش ناهێتە دەر دوای خۆشۆردن ، وە تووشی نەخۆشی پڕوستاتیش نابێت .
تێبینی چوارەم / ئەو ئاوەی لە ئافرەت دەردەچێت سەرەتای پێش جووت بوون ئەوە خۆشۆردن واجب ناکات بەلکو تەنها دەست نوێژ واجب دەبێت ، هەروەها جیاوازی نێوان ئاوی پیاو و ژن ئەوەیە ئاوی پیاو لینج و سپییە ، بەلام هی ژن زەرد و ڕۆنە ، بەلگە : عن ٲم سلمة رضی الله عنها قالت : قال النبی صلی الله علیه وسلم : (( ٳن ماء الرجل غلیظ ابیض و ماء المرٲة رقیق ٲصفر )) رواه مسلم (۳۱۱) ، واتە : ئاوی پیاو ئاوێکی لینج وسپییە ، وە ئاوی ژن ئاوێکی زەرد و ڕۆنە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ